دوو دادوەری ژن لە ناوەڕاستی کابوول درانە بەر دەستڕێژی گوللـە

"دوو چەکدار بە سواری ماتۆڕێکەوە دەستڕێژی گوللـەیان لە کۆمەڵێک دادوەری ژن کردووە"
وێنەی شوێنی رووداوەکە کە لە توویتەر بڵاوکراوەتەوە
وێنەی شوێنی رووداوەکە کە لە توویتەر بڵاوکراوەتەوە

K24 - هەولێر

دوو دادوەری ژن، کە لە دادگای باڵای کابوول کاردەکەن، بەیانیی ئەمڕۆ لەلایەن دوو چەکدارەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و کوژراون.

میدیاکانی ئەفغانستان دەڵێن، دوو چەکدار بە سواری ماتۆڕێکەوە لە ناوەڕاستی کابوولی پایتەخت گوللـەیان بەڕووی ژمارەیەک دادوەری ژندا تەقاندووە لەکاتێکدا لەڕێگا بوون بۆ ئەوەی بچنە سەر کارەکانیان، لەئەنجامدا دوو لە دادوەرەکان کوژراون و دووانی دیکەش بریندار بوون.
 
تەقەکردن لەو دادوەرانە لەکاتێکدایە شەپۆلێکی تیرۆرکردن لە کابوول دەستیپێکردووە و شارەکەی هەژاندووە.

جەمشید رەسوولی، گوتەبێژی داواکاری گشتیی کابوول دەڵێ "هەردوو دادوەر لە دادگای باڵا کاریان دەکرد".