وەزارەتی دارایی كاتی دابەشكردنی مووچەی راگەیاند

بەهەمان میکانیزمی مانگی پێشوو بەپێی خشتەی پەیڕەوكراو دابەش دەكرێت
دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 – ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی یەكشەممەی داھاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەكان دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاشكرای كرد: "رۆژی یەکشەممە 2021/1/24، دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت".

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی روونیكردەوە: "دابەشکردنی مووچە و بە لێبڕینی 21% بۆ مووچە خۆرانی ئاسایی و 50% بۆ پلە تایبەتەکان بەهەمان میکانیزمی مانگی پێشوو بەپێی خشتەی پەیڕەوکراو دەبێت".