فێرناندۆ گاگۆ یه‌كه‌مین ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی تاقی كرده‌وه
فێرناندۆ گاگۆ یاریزانی پێشووی یانه‌كانی ریال مه‌درید و بۆكاجۆنیۆرز دوای وازهێنانی له یاریكردن یه‌كه‌مین ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی تاقی ده‌كاته‌وه
گاگۆی ته‌مه‌ن 34 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی 3 مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی زنجیره‌یه‌ك پێكان به فه‌رمی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و راسته‌وخۆ روویكرده كاری راهێنه‌رایه‌تی، له یه‌كه‌مین ئه‌زموونی له كاروانی وه‌رزشی خۆی وه‌كو راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ ئالدۆسیڤی ئارجێنتینا ده‌ستبه‌كار بوو.
فێدریكۆ ئینسوا كه یه‌كێكه له هاوڕێیه‌كانی گاگۆ كه پێشتر به‌یه‌كه‌وه له بۆكاجۆنیۆرز یارییان كردووه وه‌كو یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر ده‌ستنیشان كرا.
فێرناندۆ گاگۆ پێشتر وه‌كو یاریزان له یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرز ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له 2007 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه روویكرده خوله‌كانی ئه‌ورووپا، پاشان یانه‌كانی رۆما و ڤالێنسیای تاقی كرده‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كه‌مین ئه‌ركی وه‌كو راهێنه‌ر له خولی ئارجێنتینا تاقی ده‌كاته‌وه.