ئێران: به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به رێژه‌ی (%95) زیاتر ده‌كات، به‌راورد به‌و ئاسته‌ی پێش سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌می ده‌هێنا.
به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای نیشتمانی ئێران بۆ نه‌وت له باشووری وڵاته‌كه، "ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌دی" رایگه‌یاند، ئێمه ئاماده‌ین بۆ زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌می نه‌وت.
ئه‌و به‌رپرسه به ئاژانسی "ئیرنا"ی راگه‌یاندووه، ئێستا ئێران ئاماده‌یه به خێرایی بگه‌ڕێته‌وه بۆ بازاڕی نه‌وت، ئه‌گه‌ر هاتوو بایدن گه‌ڕایه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ناووكی و سزاكانی سه‌ر ئێرانی هه‌ڵگرت، ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت گه‌یه‌نینه (2.3) ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه.
به هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكاوه ئێستا رۆژانه ئێران (133) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات.