له كه‌ركووك ده‌ست به‌سه‌ر دوو سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كدا گیرا
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر دوو سه‌كۆیی هه‌ڵدانی مووشه‌ك له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌ی عێراق روونیكردووه‌ته‌وه، مه‌فره‌زه‌كانیان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری پۆلیسی ئیتیحادی كه‌ركووك توانیویانه له قه‌زای "دبس"ی پارێزگای كه‌ركووك دوو سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌ك و (6) مووشه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دیكه‌دا گرتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و چه‌كوچۆڵه سه‌ربازییه له ماڵێكی چۆڵدا له گوندی "سدره"ی سه‌ر به قه‌زای "دبس" دۆزراوه‌ته‌وه.