مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه حه‌شد بودجه زۆره‌كه‌ی بۆ ده‌نگ كڕین به‌كار بهێنێت
K24 – هه‌ولێر:
په‌یمانگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكایی هۆشداری دا له كه‌ڵه‌كه‌بوونی به ترۆلیۆن دینار له بودجه‌ی ئه‌مساڵ بۆ حه‌شدی شه‌عبی.
په‌یمانگه‌ی "برۆكینگز" بۆ توێژینه‌وه‌كان بڵاویكرده‌وه، هه‌ڵاوسانێكی گه‌وره له بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق هه‌یه به تایبه‌تی له‌و بودجه‌یه‌ی بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان و به تایبه‌تی حه‌شد ده‌ستنیشان كراوه.
مارسین شه‌ممه‌ری، توێژه‌ری عێراقی راپۆرته‌كه‌ی ئاماده‌كردووه و تێیدا نووسیویه‌تی: دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كۆرۆنا نه‌بوونه‌ته رێگر له‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق بودجه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی (2019) دابڕێژێت به تایبه‌تی له باره‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه.
روونیكردووه‌ته‌وه، به‌راورد به بودجه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، پاره‌ی زۆرتر بۆ دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان ته‌رخانكراوه، به جۆرێك (9.9) له سه‌د زیاده‌ی سه‌ر ده‌رماڵه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگرییه و (9.7) له سه‌د زیاده‌ی سه‌ر ده‌رماڵه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه و (10.1) له سه‌د زیاده‌ی ده‌رماڵه‌یه بۆ ده‌زگای دژه تیرۆر ته‌رخانكراوه، به‌ڵام به‌راورد به ساڵی (2019) زیاده‌ی خه‌رجی ته‌رخانكراو بۆ حه‌شد گه‌یشتووه‌ته (45.7) له‌سه‌د، واته زیاتر له (2.4) ترلیۆن دینار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و توانا ئابوورییه ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی زیاتری حه‌شد و لایه‌نه سیاسییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و هێزه‌وه. له كاتێكدا وڵاته‌كه به قه‌یرانێكی كوشنده‌ی ئابووریدا تێده‌په‌ڕێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، ئه‌م پاره زۆره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپ و لایه‌نانه‌ی حه‌شد به‌كاری بهێنن بۆ ده‌نگ كڕینی هاووڵاتیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا.