به‌ر له هاتنی بایدن چۆن تره‌مپ كۆشكی سپی جێده‌هێڵێت؟
K24- هه‌ولێر:
تۆڕی میدیایی "سی ئێن ئێن"ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ ئاماده‌كاری بۆ "دوایین سات وه‌ك سه‌ركرده" بۆ كاتی جێهێشتنی كۆشكی سپی ده‌كات، وێڕای ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه پێشتر بۆ له‌سه‌ركارلادانی دراون.
ئه‌و تۆڕه ئه‌مه‌ریكییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "پێشبینی ده‌كرێت به‌یانی رۆژی 20ی ئه‌م مانگه و به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئاهه‌نگی دانانی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئاهه‌نگێكی گه‌وره له كۆشكی سپی بۆ چوونی تره‌مپ ساز بكرێت، كه به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، نمایشێكی سه‌ربازی له‌لایه‌ن پاسه‌وانان و تیمی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، 21 گوللـه‌ی ئاگرین ده‌ته‌قێندرێن و فه‌رشی سوور راده‌خرێت".
كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێوڕه‌سمی هاتنه‌كه‌ی بوون بۆ كۆشكی سپی، به‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووتر و میشالی هاوسه‌ره‌كه‌یی له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌كاتی هاتنی بۆ كۆشكی سپی كردییان، تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بایدن نایكه‌ن و له ئاهه‌نگی دانانی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌شدار نابن و به‌ر له هاتنی بایدن بۆ كۆشكی سپی، ئه‌وان كۆشكه‌كه جێده‌هێڵن. هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه به‌گوێره‌ی تۆڕی میدیایی "سی ئێن ئێن"، لایه‌نگرانی تره‌مپ ده‌ڵێن: دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له هه‌فته‌ی رابردوو، واباشتره هه‌نگاوه‌كانی جێهێشتنی تره‌مپ و هاتنی بایدن به‌مشێوه‌یه بن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پیشبینی ئه‌وه ده‌كرێت، مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماده بێت و تۆڕه میدیاییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئێستا پێنس بووه‌ته كاربه‌ڕێكه‌ری سه‌رۆكی وڵات و په‌یوه‌ندی به كامالا هاریس، جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوه‌وه كردووه و پیرۆزبایی لێكردووه، له‌كاتێكدا تره‌مپ ئه‌مه‌ی نه‌كردووه، هه‌روه‌ك سوپاسی هێزه‌كانی گاردی نیشتمانیی كردووه، كه توانیویانه پارێزگاری له ته‌لاری كۆنگرێس بكه‌ن. ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینایه‌ی كۆنگرێس له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی تره‌مپه‌وه.
سی ئێن ئێن له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پلانی جێهێشتنی كۆشكی سپی له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه بڵاویكرده‌وه، كاتێك له رۆژی ئاهه‌نگی دانانی بایدن وه‌ك سه‌رۆك، تره‌مپ كۆشكی سپیی به‌ره‌و باله‌م بیچ، شوێنی مانه‌وه‌ی جێهێشت، تره‌مپ هیچ پابه‌ندییه‌كی به خشته‌ی كاره‌كانییه‌وه نابێت.
تۆڕه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له كۆتایی راپۆرته‌كه‌یدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه، كه یه‌كێك له‌و شتانه‌ی تره‌مپ نه‌یتوانیوه بیكات، "تویتكردنه"، له‌كاتێكدا به‌رپرسێك له كۆمپانیای تویته‌ر جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، "ته‌نانه‌ت دوای جێهێشتنی كۆشكی سپیش، هه‌ژماری تره‌مپ به هه‌ڵپه‌سێردراوی ده‌مێنێته‌وه".
سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن
H.B