رووسیا: لە رەوشی ئازادی رادەربڕین لە ئەمەریکا نیگەرانین
K24 - هه‌ولێر:
ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، مۆسكۆ پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه، به‌رپه‌رچی پێشێلكاری ئازادی راده‌ربڕین له ئه‌مه‌ریكا بداته‌وه.
زاخارۆڤا، له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا گوتی: "رووسیا ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر پێشێلكاری ئازادی راده‌ربڕین له‌و وڵاته ده‌رده‌بڕێت".
له وه‌ڵامی پرسیاری "ئایا كاتی ئه‌وه هاتووه، ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر پێشێلكاری راده‌ربڕین له ئه‌مه‌ریكا ده‌رببڕێت؟"، زاخارۆڤا جه‌ختی كرده‌وه، "خاوه‌نی پرسیاره‌كه، ئامانجه‌كه‌ی پێكا، بڕوا بكه‌ن، ئه‌مه رووده‌دات، رووسیا سنوورێك بۆ ئه‌مه داده‌نێت".
سه‌رچاوه: تاس
د.ی