"ڤاكسین به‌رامبه‌ر به ئیگۆره‌كان"
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا، "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان"، راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئیگۆره‌كان به چین، به‌رامبه‌ر به وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه كۆرۆنای ئه‌و وڵاته تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
تۆمه‌ته‌كه دوای ئه‌وه هات، گه‌یشتنی ڤاكسینی كۆمپانیای "سینۆفاك"ی چین بۆ توركیا، (3) هه‌فته دواكه‌وت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چین خه‌ریكی په‌سندكردنی رێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕی داواكراوانه له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره، كه له ساڵی (2017)ه‌وه واژووی له‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی پێگه‌ی "المونیتور"، توركیا پلانی پێدانی ڤاكسینی چین له (11ی كانوونی یه‌كه‌می 2020) هه‌بووه، به‌ڵام به‌شی یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه تا (30)ی مانگی رابردوو نه‌گه‌یشت.
پێگه‌ی "بزنس ئینسایده‌ر" بڵاوی كرده‌وه، دره‌نگ گه‌یشتنی ڤاكسینه‌كه، هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیای نیگه‌ران كردووه، كه چین فشار ده‌خاته سه‌ر حزبی "داد و گه‌شه‌پێدانی" ده‌سه‌ڵاتدار، بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕی داواكراوان په‌سند بكات، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرن.
چین رایگه‌یاند، له (27ی دیسه‌مبه‌ر)ی رابردوو، رێككه‌وتنی راده‌ستكردنه‌وه‌ی داواكراوانی په‌سند كردووه، كه توركیا پابه‌ند ده‌كات، هه‌ر داواكراوێك راده‌ستی چین بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر داوای لێ بكرێت.
هێشتا توركیا رێككه‌وتنه‌كه‌ی په‌سند نه‌كردووه، بڕیاره له (26)ی ئه‌م مانگه له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات.
لوتفی تور‌كان، جێگری سه‌رۆكی حزبی "چاك"ی به‌رهه‌ڵستكار، حكومه‌تی توركیا به رێككه‌وتن له گه‌ڵ چین تۆمه‌تبار ده‌كات و گوتی: "چین ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له ئیگۆره‌كانی توركیای راده‌ست بكاته‌وه، بۆیه به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، هه‌ندێكیان راده‌ستی په‌كین ده‌كرێنه‌وه".
مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، راسته چین داوای كردووه ئیگۆره موسڵمانه‌كانی راده‌ست بكرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه.
هه‌رچه‌ند ئیگۆره‌كان، توركیا به ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆخۆیان هه‌ژمار ده‌كه‌ن، كه‌چی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، ئه‌ردۆغان زیاتر له چین نزیك ده‌بێته‌وه.
ئه‌ردۆغان له نێوان ساڵانی (2009-2015) له وڵاته‌كه‌ی به ئاشكرا پێشوازی له ئیگۆره‌كان ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چین، كۆنووسی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی له مانگی ته‌مووزی (2019) واژوو نه‌كرد، كه تایبه‌ت بوو به پێشێلكاری و ده‌ستگیركردنی هه‌ڕه‌مه‌كییانه دژی ئیگۆره‌كانی چین.
لەم دواییانەدا راپۆرتەکانی هەواڵ، تورکیایان تۆمەتبار کرد، كه بە نهێنی ژماره‌یه‌ك لەو (50) هەزار ئیگۆرانە، لە رێگەی وڵاتی سێیەمەوە بۆ چین ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی