كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له عێراق داوا دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له عێراق داوای دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كات، كه بڕیاربوو له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت.
له نووسراوێكدا كه واژووی جه‌لیل عه‌دنان خه‌ڵه‌ف، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه، كۆمسیۆن پێشنیازی كردووه، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی بۆ 16ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ دوابخرێت.
ناوه‌ڕۆكی نووسراوه‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن كه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نێردراوه:
"له‌پێناو به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنێكی ته‌واو و پاك و دادپه‌روه‌رانه و به‌له‌به‌رچاوگرتنی كۆتاییهاتنی كاتی دیاریكراوی تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه‌كان و به‌هۆی كه‌می ژماره‌ی هاوپه‌یمانێتییه تۆماركراوه‌كان له فه‌رمانگه‌ی كاروباری حزبه‌كان و رێكخراوه سیاسییه‌كان له ماوه‌ی دیاریكراودا، كه له خشته‌ی پرۆسه‌كه‌دا هاتووه و پێویستی به درێژكردنه‌وه‌ی كاتی تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كان هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دیاریكراوی تۆماركردنی ناوی كاندیدان، كردنه‌وه‌ی بوار له‌به‌رده‌م پسپۆرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه رۆڵی خۆیان له چاودێریكردن و شه‌فافیه‌تبوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ببینن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد بێت و له‌گه‌ڵ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی فراوانكردنی بواری تۆماركردنی بایۆمه‌تری و پێدانی كاتێكی زیاتر به‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، تاوه‌كو هه‌موو رێكاره ته‌كنیكییه‌كان ته‌واو بكرێن، كه ئه‌مه‌ش پێویستی به دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه، وا ده‌خوازێت كه واده‌ی راگه‌یه‌ندراو بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دوابخرێت و دوای پێداچوونه‌وه به خشته‌ی كاتی بۆ پرۆسه‌كه، كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردن و به راویژ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده كراوه، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران به‌پێی بڕیاری ژماره (5)ی ئیستسنائی و له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری ژماره (1)ی كۆمسیۆن له به‌رواری 17/1/2021، پێشنیازیان كردووه رۆژی 16/10/2021 بۆ واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مان دیاری بكرێت".
وێنه‌یه‌كی نووسراوه‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن به زمانی عه‌ره‌بی:
H.B