نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنمایی ده‌داته ئه‌و كوردانه‌ی له به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كوردانی دانیشتووی به‌ریتانیا، كه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، لە‌کاتی گه‌شتکردن له فڕۆکەخانەکانی بەریتانیا، بۆ ئەوەی رێگەیان پێبدرێت گه‌شت بکه‌ن؛ پێویستە بەڵگەنامەیەکی عێراقییان پێبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مەرجه پشکنینی کۆرۆنایان پێبێت، کە کاتەکەی لە (72) كاتژمێر زیاتر نەبێت.
ده‌قی روونكردنه‌وه:
زانیاری نوێ سەبارەت بە گه‌شت و ڤیزه بۆ هه‌رێمی کوردستان
ئاگاداری هاونیشتیمانیانی بەڕێزی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا دەکەینەوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا و رێکارە نوێکانی حکومەت، بە پێویستی دەزانین ئەو روونکردنەوانە سەبارەت بە گەشتکردنی بۆ هەرێمی کوردستان و داواکردنی ڤیزە بخەینەڕوو:
گەشتکردن بۆ هەرێمی کوردستان:
-بە پێی رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەنیا هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عیراق، کە دانیشتووی بەریتانیان ڕێگەیان پێدەدرێت لە خاڵە سنورییەکانەوە بێنە ناو هەرێمی کوردستان، بە مەرجێك پشکنینی کۆڕۆنایان پێبێت، کە کاتەکەی لە ٧٢ سەعات زیاتر نەبێت. (بۆ هه‌موو ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی ١٠ ساڵە).
-لە دوای گەیشتن بۆ هەرێمی کوردستان ماوەی دوو هەفتە کەڕەنتینە دەکرێن لە شوێنی تایبەتی دیاریکراودا له‌سه‌ر ئه‌رکی هاووڵاتی خۆی.
-حکومەتی بەریتانیا رێکاری توندی خستووه‌تە سەر گەشتکردن بۆ دەرەوەی ووڵات، بۆیە پێویستە هەماهەنگی بکەن لەگەڵ هێڵە ئاسمانییەکان بەر لە کڕینی بلیت بۆ زانیاری وەرگرتن سەبارەت بە رێکارەکان و داواکاریەکانیان بۆ گەشتکردن بۆ هەرێمی کوردستان.
-پێویستە بەڵگەنامەیەکی عێراقییان پێبێت لە‌کاتی گه‌شت کردن له فڕۆکەخانەکانی بەریتانیا بۆ ئەوەی رێگەتان پێبدرێت گه‌شت بکه‌ن.
-سەبارەت بەو بەریتانیانەی کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، یان ژیان بەسەر دەبەن، پێویستە بەڵگەنامەی تایبەت بە نشینگە یان کارکردنیان لە کوردستان پێبێت بۆ ئەوەی ڕێگەیان پێبدرێت گەشتەکەیان ئەنجام بدەن و بێنە ناو هەرێمی کوردستان.
ڤیزەی ئەلیکترۆنی:
-داواکردنی ڤیزەی ئەلەکترۆنی لە رێگای پۆستەوە دەبێت لە دوای ئەوەی فۆڕمی تایبەت بە داواکارییەکە لەو گرتەیە دادەبەزێنن و پڕی دەکەنەوە، وە لەگەڵ وێنەیەکی ڕەنگاورەنگی (تڕاڤل دۆکیومەنت) و وێنەیەکی کەسی قەبارەی پاسەپۆڕت بە پۆست بۆمان ڕەوانە دەکەن. ڤیزە ئەلەکترۆنیەکانتان بە ئیمێڵ بۆ ڕەوانە دەکرێتەوە.
-بە پێی رێنماییە نوێکانەوە، تێچووی داواکردنی ڤیزەی ئەلەکرۆنی (60) پاوەندی ئیستەرلینیە. ئەو بڕە پارەیە دەتوانن لەگەڵ بەڵگەنامە داواکراوەکانی (أ ، ب) بە پۆستی تۆمارکراو بۆمان رەوانە بکەن.
-بە پێی رێنماییەکانی ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی رێگەگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، گه‌شته‌کانی سنووردارکردووه بۆ هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌تیش له ووڵاتی به‌ریتانیاوه که گه‌شتکردن زۆر سنوورداره.
-هه‌رچه‌نده داواکاری ڤیزه‌ی ئه‌له‌کترۆنی رانه‌گیراوه، به‌ڵام سەبارەت بە کوردستانیانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا کە لە بەریتانیا دەژین و (تراڤڵ دۆکیومەنتیان) هەیە به‌نیازن گه‌شتی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن، به‌پێویستی ده‌زانین، ئامۆژگاریتان بکه‌ین، گه‌شتی ئاسایی بۆ هه‌رێمی کوردستان راگیراوه، بۆیه تکایه به‌رنامه‌ی گه‌شت دامه‌نێن و داواکاری ڤیزه پیشکه‌ش مه‌که‌ن، چونکه له‌کاتی ئێستادا به‌داخه‌وه ناتوانن گەشت بکەن بۆ هەرێمی کوردستان تا رێنمایی تازە لەسەر ئەو بابەتە دەردەچێت.
---بۆ زانیاری زیاتر تکایە لە رێگای ژمارە تەلەفۆنی 02039279870 یان به ئیمێڵ [email protected] پەیوەندیمان لەگەڵدا بکەن. هاوکات ئەپدەیت لە ماڵپەڕی نوێنەرایەتی و هەژماری فەیسبوکی نوێنەرایەتی، کە لە خوارەوەن دەست دەکەوێت.
ماڵپەڕی نوێنەرایەتی: www.uk.gov.krd
هەژماری فەیسبوك: https://www.facebook.com/KRGInLondon
داواکارین لە هەموو لایەك پابەندی رێنماییەکان و رێکارەکان بن و هیوای لەش ساغی و سەلامەتی بۆ هەموو لایەك دەخوازین.
لەگەڵ رێزماندا
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا
١٢/١/٢٠٢١
د.ی