تره‌مپ زۆربه‌ی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كانی كۆشكی سپی دڕاندووه
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌سۆشێیتد پرێس" ئاماژه‌ی به مه‌ترسییه‌كانی دروستبوونی بۆشاییه‌ك له تۆماری حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، كه له ئه‌نجامی شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییانه دروست بووبێت، كه پێویست بوو ئه‌رشیف بكرێن.
ئه‌و ئاژانسه له راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه، دۆناڵد تره‌مپ، كه بڕیاره 20ی ئه‌م مانگه كۆتایی به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بێت، له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا زۆر گرنگی به‌و یاسایه نه‌ده‌دا، كه پێویسته سه‌رۆكه‌كانی ئه‌و وڵاته پێیه‌وه پابه‌ند بن له پارێزگاریكردن له به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییاندا، تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌وه راهاتبوو، به‌رده‌وام دوای خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، ره‌شنووسه‌كه‌ی بدڕێنێت.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێداوه، له‌و حاڵه‌تانه‌دا كارمه‌ندانی به‌شی ئه‌رشیف له كۆشكی سپی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی پارچه دڕاوه‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌كان و به‌یه‌كه‌وه لكاندنیان ده‌بوون.
ئاژانسه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌لمون لارتی، شرۆڤه‌كاری پێشووی به‌شی ئه‌رشیف له كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، "چه‌ندین جار داوایان له تره‌مپ كردووه، ده‌ست له‌و ره‌فتاره هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام تره‌مپ گوێی پێنه‌داوه".
لارتی گوتی: "یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه، كه تره‌مپ دڕاندی، نامه‌یه‌كی چاك شۆمه‌ر، سه‌ركرده‌ی كه‌مینه دیموكراته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران بوو له‌باره‌ی داخستنی حكومی".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌سۆشێیتد پرێس، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك یاداشتی وه‌رگێڕدراودا گرتبوو، كه تایبه‌ت بوون به دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، وێڕای سه‌رزه‌نه‌شتكردنی پارێزه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر تۆماركردنی تێبینییه‌كانی له‌كاتی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ رۆبێرت مۆله‌ر، لێكۆڵه‌ره تایبه‌ته‌كه‌ی، كه سه‌رپه‌رشتی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی تره‌مپ له‌كاتی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌كرد.
راپۆرته‌كه روونیشیكرده‌وه، گه‌وره به‌رپرسانی جێبه‌جێكار ناچار بوون زیاتر له جارێك، سه‌رۆك له‌وه ئاگادار بكه‌نه‌وه، كه ناتوانێت له‌ڕێگه‌ی پۆستی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به‌خۆی و شێوازه‌كانی په‌یوندیكردنی ده‌ستنووس موماره‌سه‌ی ئه‌ركه فه‌رمییه‌كان بكات و ده‌بێت ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییانه ئه‌رشیف بكرێن.
له راپۆرته‌كه‌دا باسی ئه‌وه‌ش كراوه، سووربوونی تره‌مپ بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی دان پێدانان به سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و وڵاته، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كاری ئه‌رشیفكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری به‌ڵگه‌نامه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ویلایه‌ته‌كه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌رشیف و به‌ڵگه‌نامه نیشتمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوا بكه‌وێت، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆشاییه‌كی گه‌وره له به‌شی ئه‌رشیفی كۆشكی سپی دروست بكات.
هاوكات ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، وێڕای تۆماركردنی سكاڵا و داواكاری له‌لایه‌ن نوێنه‌ران و سیناتۆره‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه له دادگا له‌سه‌ر تره‌مپ، سه‌رۆكی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه‌ی رووبه‌ڕووی هیچ سزایه‌ك ناكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، یاسای تۆماری سه‌رۆكایه‌تی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، سه‌رۆك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك به‌بێ راوێژكردن له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی به‌شی ئه‌رشیفی نیشتمانی و ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆنگرێس له‌ناو ببات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای وا نییه كه پێویسته سه‌رۆك گوێڕایه‌ڵی ئامۆژگارییه‌كانی كارمه‌ندانی ئه‌رشیف بێت.
سه‌رچاوه: ئه‌سۆشێیتید پرێس
H.B