نەقیبی رۆژنامەنووسان: رۆژنامەنووس و چالاكوانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان جیاوازن
K24 - هه‌ولێر:
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایگه‌یاند، (80%)ی ئەو کەسانەی گوایە لەسەر کاری رۆژنامەنووسی دەستگیر دەکرێن، رۆژنامەنووس نین و یاساکان تێکەڵ کراون، ئێستا لەگەڵ لیژنەی رۆشنبیری پەرلەماندا له په‌یوه‌ندیدان بۆ ھەموارکردنەوەی یاساکانی کاری رۆژنامەنووسی و دەستکەوتنی زانیاری، نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان گوتی: "ئەوەی لە هه‌ژماری فەیسبووكەكەی خۆی شتێك دەنووسێت، ناو دەزڕێنێت، پەیوەندی بە كاری رۆژنامەوانییەوە نییە، چونكە ئەو كەسانەی دەستگیركراون، رۆژنامەنووس نین و تەنیا چالاكوانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانن".
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لەگەڵ لیژنەی رۆشنبیری پەرلەمان، سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکن، بۆ رێکخستنەوەی کاری میدیایی لە ھەرێمی کوردستان، نەقیبی رۆژنامەنووسانیش ئاماژه‌ی كرد، بێسەروبەری لە کاری میدیا و تێکەڵاوی لە یاساکان ھەیە، بەشێکیش لە رۆژنامەنووسان پابەندی یاسای "رۆژنامەگەری ژمارە (35)" نابن.
ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان گوتیشی: "تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ژماری كه‌سی و كاری رۆژنامه‌نووسی له‌یه‌ك جیاناكرێنه‌وه، په‌رله‌مانیش له پڕۆژه‌كه‌ی خۆیدا به‌هه‌ڵه‌داچووه، چونكه هه‌ژماری كه‌سی، كه‌س ناكات به رۆژنامه‌نووس، یاسای "ژماره 35ی رۆژنامه‌نووسی" له دادگاكان، ته‌نیا له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌نووسی جێبه‌جێ ده‌كرێت".
لیژنەی رۆشبیری پەرلەمانی كوردستان، پێیانواییە ئەو بێسه‌روبه‌رییه‌ی لە میدیاكاندا ھەیە، بەتایبەت میدیای ئەلیکترۆنی، بۆ بە پاڵەوانکردنی ھەندێك کەسە، کە لە بنەڕەتدا رۆژنامەنووس نین و ھیچ پەیوەندییەكیان بە بواری راگەیاندنەوە نییە. بڕیاردەری لیژنەی رۆشنبیری پەرلەمانیش گوتی: "دوو پێشنیاز ھەیە، یان ھەرسێ یاسای رۆژنامەوانی، میدیا و دەستکەوتنی زانیاری، بکرێن بە یەك یاسای گشتگیر، یان ئەنجومەنی باڵای میدیا دروستبکرێت".
موحسین دۆسکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان گوتی: "په‌رله‌مانی كوردستان ده‌یه‌وێت به شێوه‌یه‌كی گشتی، یاساكانی بواری میدیا رێكبخرێنه‌وه، بۆیه له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له په‌یوه‌ندیداین و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجام داوه، تا گفتوگۆ له باره‌ی یاسای (ژماره 35)ی رۆژنامه‌نووسی بكه‌ین و هه‌مواری بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك بڕگه بۆ كاری میدیای بینراو زیاد بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌بواری میدیا، ته‌نیا لایه‌نی رۆژنامه‌گه‌ری نووسراو ده‌گرێته‌وه، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان پێویستیمان به یاسای میدیا به‌گشتی و ئه‌نجومه‌نی باڵای میدیا هه‌یه".
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەبەردەست سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستاندا ھەن، ئەو رۆژنامەنووسانەی تا ئێستا دەستگیرکراون یان دادگایی کراون، لەسەر کاری رۆژنامەنووسی نەبووە، بەڵکو ھەندێك حاڵەت لەسەر ژیانی کەسی و نووسینی كەسەكە بووە، ئەمە جگە لەوەی نایشارنەوە، کە لە میدیای ئەلیکترۆنیدا رۆژنامەنووسان، هه‌ژماری تایبەت لەگەڵ کارەکانیان تێکەڵ کردووە. كه (80%)ی ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون یان بانگهێشتی دادگا کراون، رۆژنامەنووس نین، بەڵکو چالاکوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن و ئەندامی سەندیکاش نین.
د.ی