ئێران رەتیدەكاتەوە لە پیتاندنی یۆرانیۆم بوەستێت

پەرلەمانی ئێران بڕیاری پیتاندنی یۆرانیۆم پەسندکردووە
یۆرانیۆم
یۆرانیۆم

K24 - ھەولێر

ئێران هۆشداری و داواکاری وڵاتانی ئەوروپا بۆ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم رەتدەکاتەوە.

سەرەڕای داواکاری و هۆشداری وڵاتانی ئەوروپا بۆ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم، بەڵام ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران لە بەیاننامەیەکدا دووپاتیکردەوە، لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی پێشکەوتوو بەردەوام دەبن.

ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پەرلەمانی وڵاتەكەی بڕیاری پیتاندنی یۆرانیۆم پەسندکردووە.

ئەمەش وەک وەڵامێک دێت بۆ هەریەک لە فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا، کە ئەم هەوڵەی ئێرانیان بە پێشێلکردنی رێککەوتننامەی ئەتۆمی ناوبردووە.

پێشتر ھەر یەك لە بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەكی ھاوبەشدا داوایان لە ئێران كردبوو، چالاكییەكان بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بوەستێنێ و رایانگەیاندبوو "ئێران هیچ به‌هانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی باوه‌ڕپێكراوی بۆ به‌كارهێنانی یۆرانیۆم نییه‌، ئه‌گه‌ری مه‌ترسیداری سه‌ربازیی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆم هه‌یه‌".