پێویسته ئه‌نجوومه‌نێكی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێت
K24 – هه‌ولێر:
كه‌سایه‌تی سیاسیی و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" رایگه‌یاند، هه‌وڵێكی هه‌رێمایه‌تی و عێراقیی هه‌یه بۆ بچووككردنه‌وه‌ی كیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان. هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له واده‌ی خۆیدا ناكرێت. ئه‌گه‌ر بشكرێت كاریگه‌ری ئه‌رێنی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نابێت. پێویسته له ئێستادا كورد بیر له دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نێكی سیاسی به به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان بكاته‌وه.
ده‌قی گفتوگۆی بێژه‌ری كوردستان24، "فه‌رهاد ره‌سووڵ" له‌گه‌ڵ "محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود":
كوردستان24: بۆچوونتان له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی پارتی بۆ یه‌كڕیزی ناو ماڵی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چییه؟
محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود: ئه‌م ماوه‌یه به ده‌ستپێشخه‌ری پارتی، شاندێك سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كردووه. ئه‌وه هه‌نگاوێكی باشه. كاته‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت، پێكه‌وه هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن و بیروڕا بگۆڕنه‌وه. ماوه‌یه‌كی زۆره لایه‌نه‌كان په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه نه‌مابوو، به هۆی كۆرۆنا و كێشه ناوخۆییه‌كان. هه‌ر كه‌س له ئاوازێكی ده‌خوێند. ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی پارتی بۆ سه‌ردانی لایه‌نه‌كان له هه‌ولێر و سلێمانی و گوڵه‌خانه. سووپاسیان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و هه‌نگاوه. هه‌موو سه‌ردانێك ئه‌نجامی باشی ده‌بێت و ره‌نگه زۆرێك له ته‌مومژ بڕه‌وێنێته‌وه و هه‌ستیاری كه‌م ده‌كاته‌وه. له دووره‌وه مرۆڤ ناگاته ئه‌نجام. ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌و جۆره هه‌وڵه به‌رده‌وام بێت. كورد پێویستی به یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه به‌رگری له مافه‌كانی و پرسه‌كانی بكات و چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه.
كوردستان24: پێشبینییه‌كه‌تان هاته‌دی و هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆی ناكرێت، ئه‌گه‌ر كرا هیچ له داهاتووی سیاسی عێراق ده‌گۆڕێت؟
محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود: ده‌وترێت مانگی نۆ، ره‌نگه ئه‌و كاتیش نه‌كرێت. 329 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه. ره‌نگه هیچیان به هه‌قی خۆی نه‌بێت. له رێی خزمایه‌تی و حزبایه‌تییه‌وه بوونه‌ته په‌رله‌مانتار. ئیمتیازی زۆریان هه‌یه. بڕوا ناكه‌م بیانه‌وێت هه‌ڵبژاردن پێش بخه‌ن. ئه‌گه‌ر بشیكه‌ن، هیچ له ره‌وشه‌كه ناگۆڕێت. چونكه ئه‌مانه‌ی ئێستا هه‌ن ره‌نگه ئه‌زموونێكیان په‌یدا كردبێت، ئه‌وانه‌ی تازه دێن، ئه‌و ئه‌زموونه‌شیان نییه. كێشه له سیسته‌می سیاسی و عه‌قڵی سیاسییه و به گۆڕینی كه‌سه‌كان هیچ له پرسه‌كان ناگۆڕێت و هیچ سوودی بۆ خه‌ڵكی كوردستان نابێت.
كوردستان24: لایه‌نه كوردستانییه‌كان دركیان به پیلانگێڕی دژ به هه‌رێم كردووه؟
محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود: له دوای شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر و ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه درووست بووه بۆ بچووككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم و بڕینی سه‌رچاوه‌ی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی. تا له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵبده‌ن بۆ بچووككردنه‌وه‌ی جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ته‌عریب له كه‌ركووكه‌وه تا شنگال ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌مڕۆ له دبس، فه‌رمانده‌ی لیوایه‌ك هاتووه، به‌رپرسی ئاو و ئاوه‌ڕۆی دبس، كه ئه‌ندازیار وریایه و گرتوویانه و ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات و یه‌كێكی دیكه بخه‌نه جێگه‌كه‌ی. ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی كوردستان، راگرتنی مووچه‌ی هه‌رێم بوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له 19 بازنه‌وه بۆ زیاتر له هه‌شتا بازنه. ئه‌گه‌ر عێراق یه‌ك بازنه بێت كورد زیاتر له 80 كورسی ده‌هێنێت و هه‌موو ئه‌مانه به‌رنامه‌ی داڕێژراوه بۆ بچووككردنه‌وه‌ی هه‌رێم له رووی سیاسی و ئابووری و جوگرافییه‌وه.
كوردستان24: رات چییه له باره‌ی درووستكردنی شاندی كوردستانیی بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا؟
محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود: له‌م ماوه‌یه شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند جارێك رۆیشتووه‌ته به‌غدا و حزبه‌كانیش به ته‌نیا رۆیشتوون و درێغیان نه‌كردووه. ده‌بێت كورد له‌وه تێبگات، به‌غدا كوردی به شه‌ریك قبووڵ نییه، جاران عێراق ده‌هاتن و حكومه‌تیان له هه‌ولێر داده‌مه‌زراند و ئینجا ده‌چوونه‌وه. كه‌چی ئێستا ئه‌وان حكومه‌ت پێكده‌هێنن و دوو پۆست به به‌تاڵی بۆ كورد به‌جێ ده‌هێڵن. ده‌بێت به‌دوای چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیدا بگه‌ڕێین. یه‌كه‌م: یه‌كخستنی ناوماڵی كوردی. دووه‌م: كورد پێویستی به ئه‌نجوومه‌نێكی سیاسییه له كوردستان و هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆبكاته‌وه. ئه‌وه هه‌نگاوێكی باشه و هیوادارم هه‌موو لایه‌ك بگه‌نه ئه‌نجام و یه‌ك هه‌ڵوێستی سیاسی‌یان هه‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌لومه‌رجه‌كه هه‌ستیاره و ره‌نگه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایی سه‌نگی مه‌حه‌ك بێت.
كوردستان24: له ناوچه‌ی دابڕاو كورد ده‌بێت چی بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن كرا؟
محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود: یاسای هه‌ڵبژاردن به جۆرێكه هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك ناكرێت. ئێستا قه‌واره‌ی سیاسی و لیست نه‌ماوه. ئێستا تاكه‌كان ده‌توانن خۆیان كاندید بكه‌ن. ئێستا ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه بین و لایه‌نه كوردییه‌كان دژی یه‌ك نه‌بن. به تایبه‌تی له ناوچه داگیركراوه‌كان كورد زه‌ره‌ر ده‌كات. له كه‌ركووك، دیاله، تكریت، به‌غدا و نه‌ینه‌وا ده‌نگی كورد زۆر ده‌فه‌وتێت.