یانه‌ی دهۆك له‌گه‌ڵ 4 راهێنه‌ر له گفتووگۆدایه
یانه‌ی دهۆك بۆ ده‌ستنیشانكردنی راهێنه‌رێكی نوێ له‌گه‌ڵ 4 راهێنه‌ری عه‌ره‌بی عێراقی له گفتووگۆدایه، نزیكترینیان قوسه‌ی مونیری راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی دیوانییه.
یانه‌ی دهۆك ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی كوردستان به ئاستێكی ناجێگیر تێپه‌ڕ ده‌بێت ئه‌مه‌ش وایكرد پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو سلیمان ره‌مه‌زان دوای 3 شكست له‌م وه‌رزه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له راهێنه‌رایه‌تی دهۆك رابگه‌یه‌نێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئالان حوسێنی په‌یامنێری كوردستان24 كه‌وتوو ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك له‌گه‌ڵ 4 راهێنه‌ر له‌سه‌رهێڵه كه پێكهاتوون له (قوسه‌ی مونیر، ئه‌حمه‌د ده‌حام، حه‌یده‌ر نه‌جم و ئه‌حمه‌د كازم).
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان قوسه‌ی مونیر یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق زیاتر له هه‌مووان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی دهۆك نزیكه.
قوسه‌ی مونیر كه ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی عێراق راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی دیوانییه‌ی كرد، به‌ڵام به‌هۆی گرفتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌كه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و ئێستا له‌گه‌ڵ یانه‌ی دهۆك له گفتووگۆدایه، به‌ڵام مه‌رجی قوسه‌ی ئه‌وه‌یه گرێبه‌ستی بۆ دوو ساڵ له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه‌ی دهۆك ده‌یه‌وێت ته‌نیا بۆ یه‌ك وه‌رز گرێبه‌سته‌كه واژۆ بكات و ئێستا هه‌ردوولا له گفتووگۆدان.