چوار شاخەوان شەوێکی زستان لەسەر لووتکەی هەڵگورد بەڕێدەکەن

لە پلەی گەرمیی 21ـی ژێر سفری سیلیزی ماونەتەوە
تیمەکە لەسەر لووتکەی چیای هەڵگورد
تیمەکە لەسەر لووتکەی چیای هەڵگورد

K24 - هەولێر

چوار شاخەوانی خاوەن ساڵانێک لە ئەزموونی شاخەوانی، کە لە چوار گەنجی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون، شەوێکی زستانیان لەسەر لووتکەی چیای هەڵگورد بەڕێکرد، لەکاتێکدا پلەی گەرما 21ـی ژێر سفری سیلیزی بووە.

ئەو شاخەوانانە ماوەی چەند ساڵێک بووە پلانیان داناوە بۆ ئەو گەشتە و توانیان لە 7-1-2021 گەشتەکە بە سەرکەوتوویی بکەن و بیکەنە ئەزموونێکی دیکە لە کاری شاخەوانییان.

تیمەکە لەسەر لووتکەی چیای هەڵگورد
تیمەکە لەسەر لووتکەی چیای هەڵگورد

ئەو شاخەوانانە پێکهاتوون لە چوار هاوڕێ بەناوەکانی: ئاری عوسمان، بەرپرسی تەکنیکی و رێنیشاندەری تیمەکە، سوورداش سەلیم، بەرپرسی بەرنامە، بلیمەت خۆشناو و هاوژین ساڵح وەکو بەشداربوو.

چیای هەڵگورد
ئاری عوسمان لەکاتی گەشتەکەدا

ئاری عوسمان لەبارەی گەشتەکە بۆ کوردستان24 دوا، ئەو دەڵێ "دوای ئەوەی لە ئۆتۆمبێل دابەزین، بە هەموو کەلوپەلەکانمانەوە بە یەک رۆژ گەیشتینە سەر لووتکەی چیای هەڵگورد، ئێمە رێگای باشوورمان هەڵبژارد، هەرچەندە لێژیی زۆرە و دوورترە، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەلامەتترە لە رنوو، بەو رێگایەدا رۆیشتین".

تیمەکە لەسەر لووتکەی چیای هەڵگورد
تیمەکە لەکاتی گەشتەکەدا

سەبارەت بە پلەی گەرمیی سەر چیاکە و چۆنییەتی مانەوەیان بە زیندوویی لەو گەشتە، ئاری کە ماوەی 20 ساڵە شاخەوانی دەکات، دەڵێ "جلوبەرگی باشی شاخەوانیمان پۆشیبوو، کیسەخەو و خێوەتی باشمان پێبوو، لە راستیدا هەرچەندە پلەی گەرما لەسەر لووتکەکە 21ـی ژێر سفری سیلیزی بوو، بەڵام من لەناو خێوەتەکە گەرمیپێوم پێبوو، لەوێ پلەی گەرما 14.5ـی ژێر سفری سیلیزی بوو".

تیمەکە لەسەر لووتکەی چیای هەڵگورد
بلیمەت خۆشناو لەسەر لووتکەی چیای هەڵگورد

دوای ئەوەی تیمەکە لە کاتژمێر 03:30ـی دوانیوەڕۆ گەیشتوونەتە سەر لووتکەکە، وەکو پلانیان بۆ داناوە، شەو لەوێ ماونەتەوە. 

تیمەکە لەسەر لووتکەی چیای هەڵگورد
تیمەکە لەسەر لووتکەی چیای هەڵگورد
تیمەکە لەسەر لووتکەی چیای هەڵگورد
ئاری عوسمان: پلەی گەرمای ناو چادرەکان، 14.5ـی ژێر سفری سیلیزی بوو

لووتکەی چیای ‬ھەڵگورد، بەرزترین لووتکە چیای‮ باشووری کوردستان و عێراقیشە بە بەرزیی سێ هەزار و 706 مەتر لە سەر ئاستی‮ ‬رووی‮ ‬دەریا. چیای هەڵگورد ‮‬بە دووری‮ 061 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری‮ ‬رۆژھەڵاتی‮ ‬ھەولێری‮ ‬پایتەخت. 

تیمەکە لەسەر لووتکەی چیای هەڵگورد
تیمەکە لەسەر لووتکەی چیای هەڵگورد

سەردار حوسێن، شاخەوانە و گەواهیی ئەوە دەدات، مانەوە لەسەر لووتکەی هەڵگورد زۆر سەختە، باسی ئەوەش دەکات ئەو ئەندامی تیمێکی 45 کەسی بووە، کاتێک لە هاوینی ساڵی 2019 ویستوویانە بچنە سەر لووتکەکە، هەرچەندە شاخەوانی زۆر لێزانیان لەگەڵدا بووە، بەڵام بەهۆی کەشوهەوا نەیانتوانیوە بگەنە لووتکە.

تیمەکە لەسەر لووتکەی چیای هەڵگورد
تیمەکە لەسەر لووتکەی چیای هەڵگورد

سەردار دەڵێ "سەختییەکەی لەوەدایە: ئەگەر بەفر ببارێت، رێگا ون دەکەیت، ئەگەر نەبارێت و سایەقە بێت، بەرگەی سەرماکەی ناگریت".