لە قەڵادزێ شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە روویدا

پۆلیس: کەسێک بریندار بوو، شەش کەسی دیكەش دەستگیر کران
ھێزەكانی پۆلیس
ھێزەكانی پۆلیس

K24 – قەڵادزێ

لە قەڵادزێ شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە روویدا، لە ئەنجامدا كەسێك برینداربوو، ھێزەكانی پۆلیس شەش كەسیان دەستگیر كردن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی شەڕێک له گەڕەکی راپەڕین لەنێوان دوو بنەماڵە کە تەقەی تێدا کراوە، دوای رووداوەکەش دەستبەجێ هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر و بنکەی پۆلیسی راپەڕین گەیشتنە شوێنی مەبەست. لەسەر رووداوەکە بە فەرمانی دادوەر بە ماددەی 431 شەش کەس دەستگیرکران و دەستیش گیراوە بەسەر 2 چەکی جۆری کڵاشینکۆف".

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێستا دۆخەكە كۆنترۆڵ كراوە.