فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا سزاكه‌ی مێسی راده‌گه‌یه‌نێت
سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشبركێكان له فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا (كارمن پێرێز) رایگه‌یاند سبه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر سزادانی لیۆنێل مێسی راده‌گه‌یه‌نرێت كه ئه‌ستێره ئارجێنتینیه‌كه له یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتلێتیك بلباو به كارتی سوور ده‌ركرا.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه مێسی به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتی كردوویه‌تی به‌پێی ماده‌ی 98 له یاساكانی فێدراسیۆنه‌كه ئه‌گه‌ر هه‌یه له نێوان 4 بـــۆ 12 یاریی رابگیرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا نووسیویه‌تی: مانزانۆی ناوبژیوان راپۆرتێكی ساده‌ی له باره‌ی حاڵه‌ته‌كه‌ی مێسی نووسیوه و پێشبینی ناكرێت سزایه‌كه‌ی قورس بێت.
مێسی بۆ یه‌كه‌مجار له كاروانی یاریكردنی بۆ بارسێلۆنا دوای 753 یاریی فه‌رمی كارتی سووری به‌روودا به‌رز كرایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئارجێنتیناش ته‌نیا جارێك به كارتی سوور ده‌ركراوه و پێشتر له یارییه‌كی دۆستانه كارتی سووری وه‌رگرتووه.