دوای به‌رنامه‌ی بنکۆڵی كوردستان24 شوێنێکی نایاسایی له سلێمانی دادەخرێت
K24 - سلێمانی:
دوای ئه‌وه‌ی پرسی گیا ده‌رمانی له ئه‌ڵقه‌ی شه‌وی رابردووی به‌رنامه‌ی بنكۆڵی كوردستان24 خرایه‌ڕوو، شوێنێكی نایاسایی تایبه‌ت به‌و گیا ده‌رمانییه داخرا، كه ئاوی كه‌ره‌وزی به 120 هه‌زار فرۆشتووه.
لەشکر حەمید سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی رایگه‌یاند، زانیاری‌یان لەسەر شوێنێک دەستکەوتووە بە ناوی گیا دەرمانی و چارەسەرەوە، شوێنێک ئاوی کەرەوزی بە 120 هەزار دیناری عێراقی فرۆشتبوو.
دوای پێشكه‌شكردنی ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ی به‌رنامه‌كه له كوردستان24، لەشکر حەمید رایگەیاند، ئەمشەو ئەو شوێنە دادەخەن و لیژنەی تایبەتمەند دەچێتە شوێنەکە.
بەرنامەی بنکۆڵ لە ئامادە و پێشکەشکردنی رۆژنامەنووسی بنکۆڵکار، کاروان رەحمانە و هەموو یەکشەممەیەک لەسەر شاشەی کوردستان24 پەخشدەکرێت.
دوایین ئه‌ڵقه‌ی به‌رنامه‌كه، كه باسی شوێنه‌كانی گیا ده‌رمانی كراوه: