به‌فر و باران به‌ڕێوه‌یه
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراقی راپۆرته‌كه‌ی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وای چه‌ند رۆژی داهاتوو بڵاوكرده‌وه و پێشبینییه‌كانی له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یاند و نووسیویه‌تی: له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی توركیا و به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی سیبیریا.
له‌وباره‌یه‌وه حه‌یده‌ر حه‌بیب، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا له ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراقی گوتی: "له رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه، ناوچه‌كانی باكووری عێراق (هه‌رێمی كوردستان) ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك كه له توركیاوه روو له ناوچه‌كه ده‌كات و كه‌شێكی ته‌ماوی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت و بارانبارینێكی نیمچه لێزمه‌یی هه‌ڵده‌گرێت، باوبۆرانی له‌گه‌ڵدایه و له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فر ده‌بارێت، به‌تایبه‌ت دهۆك، هه‌ولێر، سلێمانی و نه‌ینه‌وا".
ئه‌و كه‌شناسه عێراقییه دووپاتیشیكرده‌وه، "پێشبینی ده‌كرێت له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه عێراق بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی دیكه، كه له سیبیریاوه روو له ناوچه‌كه ده‌كات و شه‌پۆلێكی بای وشك و سارد له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت و با و زریانێكی به‌هێزی هه‌ڵگرتووه، له‌گه‌ڵ هێنانی هه‌ندێك هه‌ور، وێڕای دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بۆ خوار پله‌كانی سفری سه‌دی و خێرایی با كه له باكووری رۆژئاواوه هه‌ڵده‌كات، ده‌گاته نێوان 20 بۆ 30 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینین له نێوان 6 بۆ 8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
حه‌بیب گوتی: "پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه تا رۆژی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی به‌رده‌وام بێت و دواتر له رۆژی شه‌ممه‌وه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن".
هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوای راگەیاند و به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی پچڕ پچڕ و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان، لە ھەندێك كاتدا ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت، بەتایبەتی لە ئێوارەدا.
H.B