لاڤرۆڤ: هه‌ست ده‌كه‌م ره‌فتاری ئیداره‌ی بایدن به‌رامبه‌ر به رووسیا نه‌رمتر ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (18ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، دامه‌زراندنی تیمی نوێی "جۆ بایدن"، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، هه‌نگاوێكه به‌ره‌و ئامانجی به‌دیهێنانی هه‌ژموونی ئه‌و وڵاته.
لاڤرۆڤ گوتی: "پێده‌چێت پلانی تایبه‌ت به هه‌ژموون، ژیان و تێگه‌یشتنی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر وڵاتانی دیكه‌دا به‌رده‌وام بێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌جێندای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رووسیا و چین له خۆده‌گرێت، ئه‌وان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، چۆن رێگری له نزیكبوونه‌وه‌ی مۆسكۆ و په‌كین بكه‌ن، كه خۆیان وا هه‌ست ده‌كه‌ن، ئێمه له‌وان به‌هێزترین".
سه‌باره‌ت به ئیداره‌ی بایدنیش، لاڤرۆڤ گوتی: "وا هه‌ست ده‌كه‌م ره‌فتاریان به‌رامبه‌ر به رووسیا نه‌رمتر ده‌بێت، به‌ڵام پێناچێت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نه‌بێت، كاتێك بزانن به‌بێ ئێمه و چین له بابه‌تێكدا گیریان خواردووه؛ ئه‌وا به‌ناچاری رێككه‌وتن ده‌كه‌ن".
لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هیواخوازم بایدن تیمێكی پیشه‌ییانه له بواری كۆنترۆڵكردنی چه‌ك پێكبهێنێت، "تا كۆتایی چاوه‌ڕوان ده‌بین، بایدن له بواری داماڵینی چه‌ك، كه‌سێكی به ئه‌زموونه، پێموایه ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌زانێت، كه تیمێكی پیشه‌ییانه‌ی پێویسته".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا جه‌ختی كرده‌وه، رووسیا چاوه‌ڕوانی پێشنیازه‌كانی ئیداره‌ی بایدنه، بۆ درێژكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی كۆنترۆڵكردنی چه‌كی هێرشكاری ستراتیژی "ستارت"، كه له (5)ی مانگی داهاتوو كۆتایی دێت.
سه‌رچاوه: RT
د.ی