سەرۆكی كۆریای باشوور داوایه‌ك له‌ بایدن ده‌كات

"لەوانەیە دانوستانەكان تینێكی بەبەردابێتەوە؛ ئەگەر لە راگەیاندراوی سنگافورەوە دەستپێبكەینەوە
جۆزێف بایدن
جۆزێف بایدن

K24 – ھەولێر:

سەرۆكی كوریای باشوور، مون جیە- ئین، ئەمڕۆ دووشەممە، داوای لە جۆ بایدن، سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ئەمەریكای كرد گفتوگۆكان لەگەڵ باكوور ئەنجامبدات لە پێناو ئاوەدانكردن لەسەر ئەو پێشكەوتنەی سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرۆكی باكوور، كیم جۆنگ ئۆن بەدەستیھێنا.

مون، كە ئامادەیی خۆی دەربڕی بوو بۆ ناوەندگیری لە نێوان بیۆنگ یانگ و واشنتن، جەختیكردەوە لەوەی: "لە نزیكترین دەرفەتدا داوا لە ئیدارەی بایدن دەكات، كۆریای باكوور بخاتە لیستی كارە بەراییەكانی سیاسەتی دەرەوەی خۆی، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بكات لەبارەی ئەو رێككەوتنەی ترەمپ لەگەڵ كیمی واژووكرد لە میانی لوتكەی نێوانیان لە سنگافورە.

مون لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەبۆنەی سەری ساڵ گوتی:"دەستبەكاربوونی ئیدارەی بایدن خاڵێكی وەرچەرخان دەبێت لە دەستپێكردنەوەی دانوستان لە نێوان ئەمەریكا و كۆریای باكوور و سەر لەنوێ دەستپێكردنەوەی دانوستان لە نێوان باكوور و باشوور و ئاوەدانكردن لە سەر ئەو دەستكەوتانەی لەسەردەمی ترەمپ ھاتنە ئاراوە".

سەرۆكی كۆریای باشوور جەختیكردەوە لەوەی "لەوانەیە دانوستانەكان تینێكی بەبەردابێتەوە؛ ئەگەر لە راگەیه‌ندراوی سنگافورەوە دەستپێبكەینەوە و ھەوڵ بدەین رێوشوێنی بەرجه‌ستە لە دانوستانەكان جێبەجێبكەین".

كیم و ترەمپ لە راگەیاندراوێكی ھاوبەشدا بەڵێنیان دابوو، پەیوەندی نوێ درووست بكەن لە پێناو راماڵینی تەواوی چەكی ئەتۆمی لە نیمچە دورگەی كۆریا، بەڵام لوتكەی دووەمیان و گفتوگۆكانی دواتر ھەرەسیان ھێنا.