په‌كین وه‌ڵامی واشنتن ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی رووداوه‌كانی هۆنگ كۆنگ، كه ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر چیندا سه‌پاندووه، نووسینگه‌ی كاروباری هۆنگ كۆنگ و ماكاو، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (18ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021)، هێرشی كرده سه‌ر "مایك پۆ‌مپێیۆ" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به ده‌سته‌واژه‌ی "مێروو‌ی سه‌رعوف" وه‌ڵامی واشنتنی دایه‌وه.
نووسینگه‌كه ئاماژه‌ی كرد، "گه‌شه‌سه‌ندنی هۆنگ كۆنگ له بێسه‌روبه‌رییه‌وه به‌ره‌و سه‌قامگیری، ناوه‌ستێنرێت".
له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، نووسینگه‌كه گوتی: "نموونه‌ی وه‌ك پۆ‌مپێیۆ، هیچ نین، جگه له "مێروو‌ی سه‌رعوف" (جۆرێكه له كولله)، كه بێهوده هه‌وڵ ده‌دات ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوو بوه‌ستێنێت".
ئه‌م لێكچوواندنه، له په‌ندێكی كۆنی چینییه‌وه هاتووه، كه ئه‌و مێرووه، هه‌وڵی بێهوده هه‌وڵ ده‌دات، تا به پێیه‌كانی ره‌وڕه‌وه بوه‌ستێنێت.
نووسینگه‌كه سزاكانی ئه‌مه‌ریكای له‌سه‌ر چین ئیدانه‌كرد و روونیكرده‌وه، "كاتی نمایش ته‌واوبووه"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پۆ‌مپێیۆ، كه به‌مزووانه كۆتایی به‌كاره‌كه‌ی دێت.
پۆ‌مپێیۆ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا، لیستێك سزا و رێكاری به‌سه‌ر چیندا راگه‌یاند، لیسته‌كه (6) كه‌سی له‌خۆگرتووه، هاووڵاتیانی چینی و "فریدریك چوی" كۆمیسیاری پۆلیسی هۆنگ كۆنگه، كه سزاكان به‌هۆی چه‌ندین هۆكاری جۆراوجۆرن، سه‌ركوتكردنی كه‌مینه‌كان، پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و پێشێلكاری له ئۆتۆنۆمی هۆنگ كۆنگ.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
د.ی