پەنابەرانی رۆژھەڵاتی كوردستان داوای مافه‌كانیان له UN ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
بەشێكی زۆر لە پەنابەرانی رۆژھەڵاتی كوردستان، كە لە ھەرێمی كوردستان نیشتەجێن، لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە ھەولێر گردبوونه‌وه و داوای سەرەتاییترین مافی خۆیان كرد و داوكارییەكانیان پێشكەشكرد. نوێنەری ئەم پەنابەرانه دوای دانیشتن لە گەڵ بەرپرسانی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگه‌یاند، بۆ چەنده‌مین جار داواكانی خۆیانیان گەیاند و داواكار بوون تەنیا فۆرمیان بۆ پڕنەكەنەوە، به‌ڵكو داواكارییه‌كانیان جێبەجێ بكرێت.
ئەوە یەكەمجار نییە "مام مستەفا" لەگەڵ پەنابەرانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ھاتووەتە بەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتوەكان له هه‌ولێر. ئەو ماوەی (30) ساڵە رۆژھەڵاتی جێھێشتووە، ئێستا لە باشووری كوردستانە. ئاماژه‌ی كرد، "(4) ساڵە فۆرمی یوئینیم پڕ كردووەتەوە، بەڵام ھیچ كارمان بۆ نەكراوە".
یەكێك لە سەرەكیترین داوای ئەم پەنابەرانەی له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونەتەوە، داوا ده‌كه‌ن، لەگەڵ ئەو هاووڵاتییه ئێرانیانه‌ی دیكه جیا بكرێنه‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌نێوان ئێران و باشووری كوردستاندا هاتووچۆ ده‌كه‌ن و ھیچ كێشەیان نییە، ئەوان زۆربەیان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، لە سه‌رەكیترین مافیش، كە بوونی پێناسەیە، بێبەشن.
ئەم پەنابەرانە سەرجەم داواكاری خۆیان نووسیووە و لە رێگای نوێنەری خۆیان گەیاندویانەته بەرپرسی نەتەوەیەكگرتوەكان لە ھەولێر، دوای چەند كاتژمێرێك، جارێكی دیكه نوێنەری پەنابەران دەست بە تاڵ گەڕایه‌وە لایان و گوتی ھیچ بەڵێنیان پێنەداوین.
بە پێی دوایین ئامار، كە پەنابەرانی رۆژھەڵاتی كوردستان لە باشووری كوردستان باسی دەكەن، (5) ھەزار پەنابەر ناویان لە "یوئین" تۆماركراوه و فۆرمیان ھەیە، بەپێی ئەو فۆرمە، دەبێت نەتەوەیەكگرتوەكان كۆمه‌ڵێك مافی سەرەتایی و پێداویستی بۆ پەنابەران دابین بكات، وەك ھەر وڵاتێكی دیكه، بەڵام بە گوتەی ئەم پەنابەرانە، رۆژھەڵاتییەكان لە لایەن "یوئین"ه‌وه پەراوێز خراون و ھیچییان بۆ نەكراوە.
د.ی