پەرلەمانتارە كوردەكانی ئێران: بێڕێزی به‌ كولتوورمان ده‌كرێت

پەرلەمانە كوردەكانی ئێران: بێڕێزی بە كلتوری نەتەوەكان ئاسایشی ئێران دەخاتە مەترسییەوە
پەرلەمانی ئێران
پەرلەمانی ئێران

K24 – ھەولێر:

سەرجەم پەرلەمانتارە كوردەكان لە پەرلەمانی ئێران لەنامەیەكدا بۆ رێبەری ئێران رەخنە لە راگەیاندن و كەناڵە فەرمییەكانی ئێران دەگرن و بە گوتەی ئەوان، لە ئێران بێڕێزی بە كلتوری كەمینە نەتەوەییەكان و بەتایبەت كورد دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، نوێنەری شارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان لە پەرلەمانی ئێران نامەیەكیان بۆ عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران ناردووە، دەقی نامەكەش لە راگەیاندنەكاندا بڵابووەتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە كوردانە لە نامەكەیاندا دەڵێن: لە كەناڵە فەرمییەكانی ئێران بێڕێزی بە كلتورو ھونەری كەمینە نەتەوەییەكان دەكرێت.

گوتیشیان: بەردەوامبوونی ئەو بێڕێزییە یەكگرتوویی و ئاسایشی نیشتمانی ئێران دەخاتە مەترسییەوە.

ئەو نامەیە دوای ئەوە ھات، لەچەند رۆژی رابردوودا گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە، كە بێژەری كەناڵێكی ئێران بە جلوبەرگی كوردی دەڵێت، جلی شوانان.