گوندنشینێكی بناری به‌مۆ پارێزگاری له به‌راز ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
گوندنشینێكی سنوورى بنارى به‌مۆ، چه‌ند ساڵێكه كار له‌سه‌ر پاراستن و مانه‌وه‌ى گیانداران له‌ناو سرووشتدا ده‌كات، به تایبه‌تی به‌راز، ئه‌و گه‌ڕیده‌یه‌ى ناو سرووشت، پێی وایه له ناوبردنى گیاندا‌رێك زیانه، سرووشت هاوسه‌نگى خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.
پەلاماری دەدەن، بەڵام ئەو دەیانپارێزێت و رێگا بەکوشتنیان نادات و چاودێری وردیان دەکات.
نەبەز هۆرینی، گه‌ڕیده‌ی ناو سرووشت، وەك خولیایه‌ك زیاتر لە (20) ساڵە کار له‌سه‌ر پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە دەکات، لەناویشاندا بەراز، ئەو باش دەزانێت، بەراز بۆ سەرگیانی مەترسی هه‌یه، بەڵام سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌راز گیاندارێكه و ده‌بێت پارێزگارى له‌مانه‌وه‌ى بكرێت.
ئەو بەکامێرایەکى بچووك، به ڤیدیۆ دۆكیۆمێنتى ژیانیان ده‌كات، بەخەڵکی دەڵێت، تکایە مەیانکوژن، بەرازیش وەک تەواوی ئاژەڵانی دیكه، مافی ژیانیان هەیە.
نه‌به‌ز گوندنشینه و هه‌رچى ئه‌و شوێنانه‌ى، كه له‌بنارى به‌مۆ، به‌رازیان تێدا ده‌ژی، شاره‌زایی ته‌واوى له‌سه‌ریان هه‌یه، ته‌نانه‌ت له‌كاتى زیادبوونیشدا به‌رده‌وام چاودێرییان ده‌كات و ناو به‌ناو به‌شه‌و ده‌مێنێته‌وه، تا زیاتر له ژیانیان بكۆڵێته‌وه، به‌لاى ئه‌م گه‌نجه گه‌ڕیده‌یه‌وه، گیانداره‌كه قازانجى بۆ سرووشت هێنده زۆره، له‌ژماردن نایه‌ت، بۆیه نایه‌وێت له‌ناوببرێن.
د.ی