"سانا": ھێزەكانی ئەمەریكا 70 تیرۆریستی "داعش"یان لە زیندانەكانی حەسەكە بۆ تەنەف گواسته‌وه‌

لە زیندانەكانی ژێر دەسەڵاتی ھێزەكانی سووریای دیموكرات "ھەسەدە" لە حەسەكە گواستەوە بەرەو بنەكەی خۆیان لە تەنەف لە سەر سنووری سووریا- ئوردن
ھێزەكانی ئەمەریكا
ھێزەكانی ئەمەریكا

K24 – ھەولێر:

ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی سووریا "سانا" رایگەیاند، ھێزەكانی ئەمەریكا  بەدەیان كەسیان لە تیرۆریستانی سەر بە رێكخراوی "داعش" لە زیندانەكانی ژێر دەسەڵاتی ھێزەكانی سووریای دیموكرات "ھەسەدە" لە حەسەكە گواستەوە بەرەو بنەكەی خۆیان لە تەنەف لە سەر سنووری سووریا- ئوردن.

ئاژانسەكە لە سەرچاوەكانی خۆی گواستووەتەوە، ھێزەكانی ئەمەریكا 70 تیرۆریستی لە رێكخراوی "داعش" لە زیندانی دواناوەندی پیشەسازی لە دەروازەی باشووری حەسەكە گواستەوە بۆ بنەكەكەی خۆی لە تەنەف.

بە پێی ئاژانسی "سانا"، سەرچاوەكانی ئاماژەیان كردووە، "ھێزەكانی ئەمەریكا لە تەنەف، شوێنكی ئارامیان بۆ تیرۆریستان لە ناوچەكە دابینكردووە و پشتیوانییان دەكەن بەچەك و دەیانپارێزن لە میانی جێگۆڕكێكردنیان لە شوێنێكەوە بۆ شوێنیكی دیكە بۆ جێبەجێكردنی پلانەكانیان لە سووریا".

سەرچاوە: "سانا"