تره‌مپ ده‌یه‌وێت "بڕیاری لێبوردن" بۆ خۆی ده‌ربكات
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
پێده‌چێت له كۆتایی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا، تره‌مپ ژماره‌ی ئه‌و لێبوردنانه‌ی كه به‌نیازه ده‌ریانبكات بیگه‌یه‌نێت 100 لێبوردنی تایبه‌ت، وێڕای ئه‌وه‌ی ویستوویه‌تی بڕیاری لێبوردن بۆ خۆشی ده‌ربكات.
به‌پێی دوو راپۆرت كه‌هه‌ر یه‌ك له رۆیته‌رز و بلۆمبێرگ بڵاویانكردۆته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاندووه له‌م قۆناغه‌دا ناتوانێت بڕیاری لێبوردن بۆ خۆی ده‌ربكات وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاماده‌یی تێدایه.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به لیستێكی درێژ كردووه كه رۆژی 19ی كانوونی دووه‌م ئاشكرای ده‌كات و لیسته‌كه ده‌گاته 100 كه‌س كه لێبووردنی تایبه‌تی بۆ ده‌ركردوون یان سزاكه‌ی كه‌مكردوونه‌ته‌وه.
راوێژكارێك له كۆشكی سپی دوای ئه‌وه‌ی به ته‌نیا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردووه پێیوتووه كه هه‌نگاوێكی ئاسانه ئه‌گه‌ر لێبووردن ده‌ركه‌م بۆ خۆم، به‌ڵام هه‌ندێك له به‌رپرسانی ئیداره‌كه هۆشداری ده‌ده‌نه تره‌مپ كه ده‌ركردنی بڕیاری لێبوردن بۆ خۆی سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه تاوانباره و پێشیانوایه كه ده‌ركردنی لێبوردن بۆ خۆی كارێكی ناده‌ستوورییه له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشێلی ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌یه كه‌سێك ناتوانێت ببێت به دادوه‌ر بۆ كێشه‌ی خۆی.
به‌ڵام به‌شێكی دیكه پێیانوایه كه ده‌ركردنی لێبووردن بۆ "خود" كارێكی ده‌ستوورییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی لێبوردن به‌شێوه‌یه‌كی فراوان نووسراوه له ده‌ستووردا. ده‌قه مێژووییه‌كان روونیان كردۆته‌وه كه دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت له سه‌ده‌ی 18دا گفتوگۆی له‌سه‌ر لێبوردن بۆ "خود" كردۆته‌وه به‌ڵام بژارده‌كردنی ناچێته چوارچێوه‌یه‌كی روون له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا.
دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌فته‌ی پێشوو، تره‌مپ-یان له‌كارخست به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی هانی هه‌وادارانی خۆی داوه هێرش بكه‌نه سه‌ر بینیای كاپیتاڵ له رۆژی 6ی كانوونی دووه‌م/ جێنیوه‌ری 2021. بڕیاره ئه‌م كه‌یسه رووبه‌ڕووی ئه‌نجومه‌نی پیران بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات تره‌مپ نه‌توانێت بۆ تێرمی 2024 ی سه‌رۆكایه‌تی خۆی كاندید بكاته‌وه.
سی ئێن ئێن له راپۆرتێكیدا شه‌وی 18ی كانوونی دووه‌م ئاشكرایكرد، سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی سپی ئاماژه‌ی داوه تره‌مپ هیچ پلانێكی له‌و جۆره‌ی نییه لێبوردنی پێشوه‌خت بۆ هیچ ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی ده‌ربكات، ئه‌وه‌ش بابه‌تێك بووه له‌گه‌ڵ راوێژكاره‌كانی گفتوگۆی له‌سه‌ر كردووه وه‌ك هه‌ر بابه‌تێكی دیكه.
هه‌ر ئو سه‌رچاوه‌یه به سی ئێن ئێن-ی وتووه: "راسته تره‌مپ له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا دوو وه‌جبه لێبووردنی ده‌ركردووه"، وتیشی: رۆژی 17ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ر)ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ راوێژكاره‌كانی كردووه كه له لێبووردن به لیستێكی 100 ی تر كۆتایی به سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی دێنێت یان سزاكه‌یان له‌سه‌ر سووكده‌كات.
سی ئێن ئێن زانیویه‌تی یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌ناو لیستی لێبوردنه تایبه‌ته‌كه‌ی تره‌مپه، د. سالومون میلگێن، پزیشكی پسپۆری ناوداری چاوه، كه له زیندانی (كه‌نار ده‌ریای پالم) زیندانه و به ده‌یان تۆمه‌تی په‌یوه‌ست به ساخته‌چێتی له بواری چاودێری ته‌ندروستی ئاراسته كراوه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك پۆست له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ 19ی كانوونی دووه‌م ئاشكرای كردووه، گۆرانیبێژی راپ (لیل واین)، له لیسته‌كه‌ی تره‌مپدایه و لێبوردنه تایبه‌ته‌كه ده‌یگرێته‌وه، له‌كاتێكدا له ساڵی 2020 له‌به‌رده‌م دادگای فیدرال دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی سی ئێن ئێن پێده‌چێت تره‌مپ ته‌واوی بڕیاره‌كان له كۆشكی سپی ئیمزا بكات و كۆشكی سپی به‌جێبهێلێت و به‌ره‌و فلۆریدا به یه‌كجاری گه‌شت بكات.