كەشناسی: لە سەنتەری پارێزگاكان بەفر دەبارێت

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
بەفربارین - ئەرشیف
بەفربارین - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی رووی لە ناوچەكە كردووە، سبەی كاریگەری زیاتر دەبێت و لە بەشێكی ناوچەكان بەفر دەبارێت و ئەگەر ھەیە لە سەنتەری پارێزگاكانی سلێمانی و دھۆك بەفر ببارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی پچڕ پچڕ، لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەورو باراناوی دەبێت، لەگەڵ ھاتنی بارستە ھەوایەكی سارد، لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت، ھەروەھا لەناو سەنتەری ھەردوو پارێزگای سلێمانی و دھۆك ئەگەری بەفربارین ھەیە.

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك