خولووسی ئاکار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

خولووسی ئاکار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
دیمەنێکی کۆبوونەوەی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خولووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا - 19ی 1ی 2020
دیمەنێکی کۆبوونەوەی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خولووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا - 19ی 1ی 2020

K24 – ھەولێر

خولووسی ئاكار، وەزیری بەرگریی تورکیا لە هەولێرە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان لەبارەی چەند تەوەرێکی گرنگ بەلای هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیاش، لەوانە: دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە و سنوورەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.

وەزیری بەرگری تورکیا شەوی رابردوو گەیشتە ھەولێر و، لە یەكەم وێستگەی دیدار و كۆبوونەوەكانیشیدا ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆبووەوە، ئێستاش لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدان.

دیمەنی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و وەزیری بەرگریی تورکیا:

بەگوێرەی زانیارییەكانی کوردستان24، یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان و وەزیری بەرگریی توركیا، رەوشی ناوچە سنوورییەكان دەبێت، كە دوێنێ خولووسی ئاكار ھەمان پرسی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ كردبوو.

دیمەنی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و خلووسی ئاکار:

 

وەزیری بەرگریی تورکیا شەوی رابردوو لەگەڵ سوپاسالاری تورکیا، یاشار گولەر بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێکرا.

خولوسی ئاكار دوێنێ بە سەردانێک گەیشتە عێراق و لە بەغدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی جومعە عناد، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار، مستەفا کازمی، سەرۆکوه‌زایرانی عێراق و بەرپرسانی دیکەی باڵا کۆبووەوە.