سێ ته‌قه‌كه‌ر لە سلێمانی ده‌ستگیر كران
K24 – سلێمانی
ھێزەكانی پۆلیس لە سلێمانی سێ تەقەكەریان دەستگیر كرد، كە ھیچ لە تەقەكەرەكان تەمەنیان نەبووەتە 25 ساڵ، لە چەند شوێنێكی ناو شاری سلێمانی تەقەیان كردووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی سێ ته‌قه‌كه‌ریان ده‌ستگیركرد كه له‌چه‌ند شوێنێكی جیاجیای ناو شاری سلێمانیدا ته‌قه‌یان كردبوو. پاش وه‌رگرتنی بریاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی توانیان هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و رووبه‌ڕووی یاسایان بكه‌نه‌وه".
ئاماژە بەوەشكراوە: "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانیشدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێک لەجۆری (شۆفرلێت- ئۆبترا). ئێستا هه‌ریه‌ك له تۆمه‌تباران (ت، ع، م له‌دایكبووی 2004) و (م، ح، م له‌دایكبووی 2001) و (ب، ن، ج له‌دایكبووی 2002) به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".