دیمه‌شق: هه‌سه‌ده ناهێڵێت فه‌رمانگه‌ی ئاوی حه‌سه‌كه كار بكات
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌وڵیی "سانا"ی ره‌سمی سووریا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆ دووه‌م رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك رێگه‌یان نه‌دا كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌ی ئاو بچنه سه‌ر كاره‌كانیان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمیی له حكومه‌تی دیمه‌شق به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، هه‌سه‌ده رێگه‌ی نه‌داوه كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌ی ئاو، له گه‌ڕه‌كی "عه‌زیزییه" بچنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكه‌ن.
دوێنێ خه‌ڵكی شاری حه‌سه‌كه خۆپیشاندانیان له دژی گرتنه‌وه‌ی ئاوی شاره‌كه‌یان له لایه‌ن توركیاوه كرد و دژی ره‌فتاره‌كانی هه‌سه‌ده‌ش درووشمیان وته‌وه.
هێزه‌كانی توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئاویان له‌سه‌ر شاری حه‌سه‌كه و ده‌وروبه‌ری گرتووه‌ته‌وه و رێگه‌یان نه‌داوه وێستگه‌ی ئاوی علوك بخرێته‌كار، كه ئاو بۆ شاره‌كه دابین ده‌كات.