سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانی عێراقین.. ته‌رمی 7 كه‌س له حه‌سه‌كه دۆزرانه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ته‌رمی 7 كه‌س له ناحیه‌ی هولی باشووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان دۆزرانه‌وه، كه زۆربه‌یان ئافره‌تن و سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی به ئاژانسی "سانا"ی سووریا راگه‌یاندووه، "ئه‌و 7 ته‌رمه سه‌رجه‌میان هی ئه‌ندامانی یه‌ك خێزانن، زۆربه‌یان ئافره‌تن و له ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی "هۆل"ـی رۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه كوژراون، كه كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه له‌ده‌ست هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"ـه‌یه و سه‌رجه‌میان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین و كاری شوانكارییان ده‌كرد".
ئاژانسه سوورییه‌كه بڵاویشیكرده‌وه، به‌مدواییانه حاڵه‌ته‌كانی كوشتن له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده زیادیكردووه و وه‌ك رایگه‌یاند، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و ناوچانه ده‌كوژرێن، له‌ڕێگه‌ی چه‌كی بێده‌نگه‌وه ده‌كرێنه ئامانج.
سه‌رچاوه: سانا
H.B