ویستی "سه‌ما" بكات له‌گه‌ڵی ، كه‌چی ملی شكاند
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
مامۆستایه‌كی سه‌رخۆشی سه‌ماكه‌ر ده‌یه‌وێت چیرۆكی (سه‌مای ئازاد) دووبارەبکاتەوە، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه سه‌رسه‌ر و ملی شكا.
میلی سلینت - ته‌مه‌ن 19 ساڵ، له‌و كاته‌دا له‌هه‌وڵدا بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێی خوشكه‌كه‌ی گرته‌یه‌كی فیلمی (Dirty Dancing)ی هه‌ردوو ئه‌كته‌ر به‌یبی و جۆنی، دوباره‌بكه‌نه‌وه، كه‌چی رووداوێكی ناخۆش روویدا.
میلی، ده‌ڵێت: "رووداوه‌كه به‌خێرایی روویدا". له‌و ساته‌دا كه "كرته" له‌مل-م، هات. هه‌روه‌ك ئه‌وه بوو ڤایرۆسێك پێم بوێرێت، جه‌سته‌م تێكچوو. ئه‌و هاووڵاتییه‌ی شاری سیدنی ئوسترالیا بۆ ئاژانسی كێنێدی دواوه و ده‌ڵێت: "هیچ شاره‌زاییه‌كم له‌و بواره‌دا نه‌بووه به ئاسمانه‌وه هاوسه‌نگی خۆم راگرم".
ده‌شڵێت: "كه‌مێك مه‌ی-م خواردبووەوه، به‌ڵام پێموایه ئه‌و تۆزه مه‌ی خواردنه‌وه‌یه كاری له جه‌سته‌مان كردبوو، وایكرد كه بكه‌ومه سه‌ر زه‌وی و كه كه‌وتیشم هه‌ستم به پشوو كرد".
له فیلمی (Dirty Dancing) "جێنیفه‌ر گرای" كه رۆڵی "به‌یبی" ده‌بینێت و "باتریك سویزی" كه رۆڵی "جۆنی" دەه‌بینێت؛ دوو ئه‌كته‌رن له فیلمه‌كه‌دا كه سەمایەکی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كه‌ن. فیلمه‌كه‌ش بۆ ساڵی 1987 ده‌گه‌ڕێته‌وه. دوای سه‌ما شکستخواردووەکەی میلی له‌گه‌ڵ كۆنه‌ر جه‌ستن-ی هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی (خوشكه‌كه‌ی) له باخچه‌ی ماڵه‌وه‌یاندا بۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌وه‌ی كردوویانه نزیك بووه له مردن.
میلی سه‌ره‌تا باوه‌ڕی به‌خۆی هه‌بووه كه(كۆنه‌ر جه‌ستن) ئه‌توانێت ئه‌و به‌رزكاته‌وه، كه باڵای 6 پێ و یه‌ك ئینجه و بۆ ئه‌و ئاسانه. وێرای ئه‌وه‌ی خۆی مامۆستای سه‌ما و رۆز-ی خوشكی دیزاینه‌ری فاسیۆن-ه. ب
ه‌پێی میلی "هه‌وڵێكی ترسناك بوو". له‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی كه ته‌نیا 23 چركه‌یه، میلی خوشكی رۆزی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو باوه‌ڕبه‌خۆبوو وه‌ك سه‌ماكه‌رێكی به‌توانا خۆی ئه‌خاته سه‌ر بازوو و قۆڵه‌كانی "جه‌ستن"، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵه‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ر كه‌س ڤیدیۆكه ئه‌بینێت تووشی شۆك ئه‌بێت.
له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه، پشكنینی پزیشكی ده‌ریخستووه كه به‌سه‌رسوڕهێنه‌ر رزگاری بووه و هیچ زیانێك نه‌گه‌یشتووه به بڕبڕه‌ی پشتی و ته‌نیا یه‌ك بڕبڕه‌ی ملی زیانی به‌ركه‌وتووه.