"تورکیا لە نزیکەوە چاودێری دەرچوونی هێزەکانی سەر بە پەکەکە لە شنگال دەکات"

خولووسی ئاكار: ئامادەین بۆ پشتیوانی
خولووسی ئاكار، وەزیری بەرگریی تورکیا- فۆتۆ: aa
خولووسی ئاكار، وەزیری بەرگریی تورکیا- فۆتۆ: aa

K24 - ھەولێر

وەزیری بەرگریی تورکیا لە دوای سەردانەکەی بۆ هەولێر و بەغدا رایگەیاند، تورکیا ئامادەیە پاڵپشتی لە چوونەدەرەوەی هێزەکانی پەکەکە لە شنگال بکات، ئەگەر پێویست بکات. دەشڵێت، لە ئەنجامی هەماهەنگی بەردەوام ئەنقەرە لەگەڵ هەولێر و بەغدا، کار لەسەر دەرکردنی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکان دەکەین.

خولووسی ئاكار، وەزیری بەرگریی تورکیا لە شنگال گوتی "لە نزیکەوە چاودێری ھێزەكانی سەر بە پەكەكە لە شنگال دەکەین. بە لایەنەکانمان گوتووە، ئەگەر پشتیوانیان دەوێت ئێمە ئامادەین دابینی بکەین".

خولووسی ئاكار ئاماژەی بەوەشدا: "رەنگە لە قۆناغی داھاتووماندا ھاریکاری تورکیا-عێراق و تورکیا-ھەولێر ببێتە ھۆی کۆمەڵێک پێشھاتی زۆر گرنگ لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".

وەزیری بەرگری توركیا رۆژی 18/1/2020 سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆبووەوە، رۆژی دواتر لە ھەولێر لەگەڵ سەرۆك بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆبووەوە و تاوتوێی پەیوەندییەكانی ھەولێر و ئەنقەرەیان كرد.