سەرۆکی یانەی زاخۆ بۆ کوردستان24: دەستبەرداری ئەحمەد سەڵاح نابین

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی زاخۆ راگه‌یاند، سەرۆکی یانەی زاخۆ هاته ده‌نگ و رەتیدەکاتەوە دەستلەکارکێشانەوەکەی ئەحمەد سەڵاح قبووڵ بکەن، ده‌شڵێت: ئەمشەو سەردانی بەغدا ده‌كه‌م تاکو لە بڕیاری وازهێنانەکەی پەشیمانی بكه‌مه‌وه.
حەمید سەلمان، سەرۆکی یانەی زاخۆ لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 لەبارەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی ئەحمەد سەڵاح دەڵێت: 'ئێمە دەستلەکارکێشانەوەکەی ئەحمەد سەڵاح قبووڵ ناکەین و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی لە یانەکەمان بەردەوام بێت، ئەمشەو گەشتی بەغدا دەکەم سەردانی ماڵەکەی ئەحمەد سەڵاح دەکەم تاکو لە بڕیاری وازهێنانەکەی پەشیمانی بکەمەوە و ئێمە هیوادارین بتوانین پاشگەزی بکەینەوە، بەڵام لە هەموو ئەگەرێکدا سبەی هه‌یسه‌م موتعەب یاریدەدەری ئەحمەد سەڵاح راهێنەرایەتی زاخۆ دەکات لە یارییەکەدا'.
سەرۆکی یانەی زاخۆ لەبارەی هۆکاری بڕیارەکەی ئەحمەد سەڵاح دەڵێت 'ئێمە کێشەی داراییمان هەیە، بەڵام کێشەکەمان ئەوەندە گەورە نییە، ئەحمەد سەڵاح پێش ئەوەی یانەکەمان بەجێبهێڵێت دوایین مووچەی خۆی وەرگرتووە و چەند رۆژێکیشە مووچەی یاریزانەکانمان دواکەوتووە، بەڵام دەتوانین کیشەکەمان چارەسەر بکەین'.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح له لێدوانێکی تایبەتی بۆ كوردستان٢٤ ئاشكرای كرد كه پێش یارییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی یانه‌ی زاخۆ به‌رامبه‌ر قاسم بە ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی زاخۆی راگەیاندووه بەهۆی چەند بابەتێکی کەسی ئه‌و یارییە دوایین یاریی ئه‌و دەبێت و داوای لێبوردنیشی له ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه كردووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌غدا.
ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح له هاوینی رابردوو ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی زاخۆی بۆ خولی نایابی عێراق وه‌رگرت، له‌گه‌ڵ زاخۆ له كۆی 14 یاری 5 بردنه‌وه، 7 به‌رامبه‌ربوون و 3 شكستی تۆمار كرد و به كۆكردنه‌وه‌ی 22 خاڵ له ریزبه‌ندی شه‌شه‌می خوله‌كه جێگیر كرد و ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی له یانه‌ی زاخۆ كرد.