زه‌ریف: بابه‌تی هه‌رێمایه‌تی به‌شێك نه‌بووه و نابێت له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، بابه‌تی مووشه‌ك و هه‌رێمی به‌شێك نه‌بووه و نابێت له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و ره‌تیكرده‌وه هیچ گفتوگۆیه‌كی له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا كردبێت.
زه‌ریف گوتی: "له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، قه‌بووڵمان كرد راگرتنی چه‌ك بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ و مووشه‌كیش بۆ ماوه‌ی (10) ساڵ له‌سه‌ر ئێران‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت".
گوتیشی: "ئێستا كاتێكی گونجاو نییه، تا داوای دانووستان له‌سه‌ر رۆڵی ئێران له‌سه‌ر هه‌رێمایه‌تی بكرێت، ئه‌وه ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا و وڵاتانی رۆژئاوان بڵیسه‌ی ئاگر له ناوچه‌كه داده‌گیرسێنن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌وه‌ی ئێستا گرنگه، گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانه بۆ رێككه‌وتنه‌كه".
زه‌ریف روونیكرده‌وه، "له‌سه‌ر "بایدن" پێویسته سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت، ئه‌و كات تاران بۆ رێككه‌ونه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی ئه‌مه‌ریكایه، ئیداره‌ی نوێ پێویسته پابه‌ند بێت، نه‌وه‌ك توڕه‌كردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئێران په‌له‌ی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێككه‌وتنه‌كه نییه، به‌ڵام پابه‌ندین به رێككه‌وتنه‌كان".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتی كرده‌وه، "ده‌بێت ئیداره‌ی بایدن وانه له ساڵانی رابردووی تره‌مپ وه‌ربگرێت، و بایدنیش (2) بژارده‌ی له‌به‌رده‌مه، به‌رده‌وامبوونی سیاسه‌تی تره‌مپ یان ئاراسته‌ی دیكه بگرێته‌به‌ر".
زه‌ریف روونیشیكرده‌وه، "عه‌باس عێراقچی"ی یارده‌ده‌ری، هیچ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام نه‌داوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "گه‌ڕانه‌وه‌ی واشنتن بۆ رێككه‌وتنه‌كه، پێویستی به دانووستانی نوێ نییه".
سه‌رچاوه: RT
د.ی