كوشنده‌ترین زنجیره‌ی ئه‌نفلۆوه‌نزای باڵنده له عێراق بڵاوده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی جیهانی بۆ ته‌ندروستی ئاژه‌ڵان رایگه‌یاند، عێراق پێی راگه‌یاندووه، كه زنجیره‌ی (H5N8)ی ئه‌نفلۆوه‌نزای باڵنده له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی سامه‌ڕا بڵاوبووه‌ته‌وه، كه یه‌كێكه له كوشنده‌ترین زنجیره‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه.
رێكخراوی ناوبراو له راپۆرتێكدا له پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق پێیڕاگه‌یاندوون، ئه‌و جۆره ڤایرۆسه له 12ی ئه‌م مانگه له یه‌كێك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان له دووری 130 كیلۆمه‌تر له باكووری به‌غدا دۆزراوه‌ته‌وه و تا ئێستا له‌كۆی 68 هه‌زار و 800 مریشكی ئه‌و كێڵگه‌یه، 63 هه‌زار و 700 مریشك به‌هۆی ئه‌و په‌تایه مردار بوونه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و ژماره‌یه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه له‌ناوبراون.
پێشتریش له 15ی ئه‌م مانگه عه‌مار جه‌بر خه‌لیل، پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 60 هه‌زار مریشك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی سامه‌ڕا له سنووری ئه‌و پارێزگایه تووشی ئه‌نفلۆوه‌نزای باڵنده بوونه.
پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین گوتیشی: رێكاری تایبه‌تیان بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه گیراوه‌ته‌به‌ر و بڕیاریانداوه، هیچ كه‌سێك سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه نه‌كات، كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه و نابێت له 3 كیلۆمه‌تر كه‌متر له‌و كێڵگانه نزیك ببنه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چه‌ند شوێنێكیان له سامه‌ڕا دابڕاندووه.
جێگای ئاماژه‌یه، تا ئێستا زانایان زیاتر له 12 جۆری ئه‌نفلۆوه‌نزای باڵنده‌یان دیاریكردووه، له‌وانه‌ش هه‌ردوو جۆری H5N1 و H7N9ی كوشنده، كه به‌م دواییانه بۆ مرۆڤیش گوازراوه‌نه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌و ڤایرۆسه له چه‌ند وڵاتێكی ئاسیا، ئه‌فریقیا، ئه‌مه‌ریكای باكوور و به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپاش له‌ناو ئه‌و كه‌سانه بڵاوبووه‌ته‌وه، كه له‌گه‌ڵ باڵنده تووشبووه‌كان تێكه‌ڵاوییان هه‌یه.
له ساڵی 2015ـه‌وه له هه‌ندێك حاڵه‌تی ده‌گمه‌ندا ئه‌و ڤایرۆسه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه گوازراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه، به‌رپرسانی جیهان هه‌ست به نیگه‌رانی بكه‌ن، له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌كی نوێی ئه‌و ڤایرۆسه سه‌رهه‌ڵبدات، كه توانای گواستنه‌وه‌ی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه خێراتر بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش توێژه‌ران كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی پێكوته‌یه‌ك بۆ ئه‌و په‌تایه ده‌كه‌ن.
H.B