ئەیسی میلان بەبێ هەشت یاریزانی رووبەڕووی ئاتالانتا دەبێتەوە

ئەیسی میلان
ئەیسی میلان

 

K24-هەولێر

یانەی ئەیسی میلان لە گەڕئ 19ی سێریائەی ئیتاڵیا، بە بێ هەشت یاریزانی رووبەڕووی یانەی ئاتالانتا دەبێتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە، رۆسێنەری نۆ یاریزانیان پێکانیان هەیە، بەڵام سیمۆن کایەر پێکانەکەی قورس نیە و بەشداری یاریی داهاتوو دەکات، لە بەرامبەردا هەشت یاریزانی دیکە بە هۆکاری جیاواز بەشداری یارییەکە ناکەن، ئانتێ رێبیچ، کرۆنیچ، هاکان و هێرناندێز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بونە و چاوەڕێ دوایین پشکنین دەکەن، هەر یەکە لە ئالسیۆ رۆمانیۆلی و سائێلماکێرز ئەو دوو یاریزانەش بە هۆی راگیران بەشداری ناکەن و ماتیۆ گابیا و ئیسماعیل بن ناسر، ئەو دوو یاریزانەش لە پێکانەکەیان چاکنەبونەتەوە و بەشداری یارییەکە ناکەن.

ئەیسی میلان بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ پێشەنگایەتی ریزبەندی خولی پلە یەکی ئیتاڵیای گرتووە، لە بەرامبەردا ئاتالانتاش ئەوانیش لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی خاوەنی 33 خاڵن.