بایدن ژماره‌یه‌ك به‌ڵێن به خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 20ی كانوونی دووه‌می 2021، جۆ بایدن، وه‌ك 46ـه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له رێوڕه‌سمێكدا دوای گه‌یشتنی بۆ كۆشكی سپی له واشنتن، له‌گه‌ڵ كامالا هاریس، جێگری سه‌رۆك سوێندی یاساییان خوارد.
له گوتارێكدا دوای سوێندخواردنه‌كه جۆ بایدن گوتی: "ئه‌مڕۆ رۆژی هیوا و مێژووه.. ئه‌مڕۆ رۆژی دیموكراسییه" و چه‌ند به‌ڵێنێكیشی به خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی دا، كه له ماوه‌ی 4 ساڵی داهاتوودا هه‌موو تواناكانی بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی به‌خاته گه‌ڕ.
بایدن دووپاتیكرده‌وه: ده‌بێت لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه، پێویسته خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا یه‌كبگرێته‌وه و گوێ بۆ یه‌كتر راگرین و ناكۆكییه‌كانمان به‌لاوه بنێین، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئه‌مه‌ریكا هه‌ستێته‌وه سه‌رپێ.
سه‌باره‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆناش جۆ بایدن، سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا گوتی: به یه‌كگرتوویی به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا زاڵ ده‌بین.
به‌ڵێنی به خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌شیدا: "ده‌بم به سه‌رۆكێك بۆ هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌بێ جیاوازی و ئه‌وانه‌ی پشتگیری منیان كرد و ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌ڵستی منیشیان ده‌كرد، به‌یه‌ك چاو سه‌یریان ده‌كه‌م" و جه‌ختیشی كرده‌وه، "رێگه به ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی ناده‌ین و رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بینه‌وه".
بایدن گوتیشی: رێگه ناده‌ین جارێكی دیكه تاریكی باڵ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا بكێشێت و ده‌بینه‌وه به هاوپه‌یمانێكی راسته‌قینه بۆ ئاشتی و ئاسایش له سه‌رانسه‌ری جیهان و رێز له هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌گیرن.
هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا كامالا هاریس، جێگری جۆ بایدن، سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكاش سوێندی یاسایی خوارد.
H.B