تویته‌ر هه‌ژماری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ناوی بایدن ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
كۆمپانیای تویته‌ر هه‌ژماری فه‌رمی (POTUS)ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكای گواسته‌وه سه‌ر ناوی جۆ بایدن، سه‌رۆكی نوێی ئه‌و وڵاته و وێنه‌ی بایدن له شوێنی وێنه‌ی تره‌مپ خرایه سه‌ر هه‌ژماره‌كه، كه سه‌رۆكی پێشوو به كاری ده‌هێنا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر به‌هۆی پشێوییه‌كانی واشنتن و په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر بینایه‌ی كاپیتاڵ له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی ته‌رمپه‌وه، كه په‌نجه‌ی تۆمه‌تی هاندانی خۆپیشانده‌ران بۆ نانه‌وه‌ی ئه‌و پشێوییانه بۆ تره‌مپ درێژ ده‌كرێت، كۆمپانیای تویته‌ر هه‌ژماری تایبه‌تی تره‌مپی به یه‌كجاری راگرتبوو.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كۆمپانیای تویته‌ر رایگه‌یاندبوو، "دوای پێداچوونه‌وه‌ی ورد بۆ تویته نوێیه‌كانی هه‌ژماری سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ و دۆخی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌تیش چۆنیه‌تی وه‌رگرتن و شرۆڤه‌كردنی ئه‌و تویتانه له‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه و ده‌ره‌وه‌ی پێگه‌كه، هه‌ژماره‌كه‌مان به‌یه‌كجاری راگرت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی مه‌ترسی هاندان و توندوتیژی زیاتر".
هه‌روه‌ك هه‌ژماری تره‌مپ له هه‌ریه‌ك له پێگه‌كانی فه‌یسبووك، سناپ و یوتیوبیش راگیرا، دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی تره‌مپ له 6ی ئه‌م مانگه هه‌ڵیانكوتایه بینایه‌ی كاپیتاڵ.
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌ر له‌وه‌ی رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه بچێت، كۆشكی سپیی جێهێشت و به‌شداری له ئاهه‌نگه‌كه‌دا نه‌كرد. دواتریش جۆ بایدن، وه‌ك 46ـه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كامالا هاریسی جێگره‌كه‌ی سوێندی یاساییان خوارد و بایدن وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها چه‌ند به‌ڵێنێكیشی به خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی دا، كه له ماوه‌ی 4 ساڵی داهاتوودا هه‌موو تواناكانی بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی ده‌خاته گه‌ڕ.
H.B