نه‌تانیاهۆ داوا پشتیوانی هاوپه‌یمانی ئیسرائیلی- ئه‌مه‌ریكی له بایدن ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له‌سه‌ر "ده‌ستبه‌كاربوونه مێژوویی"كه‌یان، "بنیامین نه‌تانیاهۆ"، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، پیرۆزبایی له "جۆ بایدن"، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و جێگره‌كه‌ی "كامالا هاریس" كرد.
له‌باره‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی بایدن، نه‌تانیاهۆ گوتی: "ماوه‌ی (20) ساڵه، په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیانه‌ی گه‌رموگوڕ، به سه‌رۆك "بایدن"مان ده‌به‌ستێته‌وه".
گوتیشی: "كار ئه‌وه ده‌كه‌م، "بایدن" پشتیوانی هاوپه‌یمانی ئیسرائیلی- ئه‌مه‌ریكی بكات و به‌یه‌كه‌وه په‌ره به فراونبوونی بازنه‌ی ئاشته‌وایی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی بده‌ین و به‌هاوبه‌شی رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران ببینه‌وه".
سه‌رچاوه: RT
د.ی