پیاوێک بە خۆبەخشی چەندین ساڵە چەک بۆ پێشمەرگە چاک دەکاتەوە
سەربازی ون
بەرنامەی ئەمجارەی سەربازی ون , تیشک دەخاتە سەر چیرۆکی ھاووڵاتیەکی خۆبەخشی شارۆچکەی کۆڕێ لە پارێزگای ھەولێر , ئەم کارەکتەرە لەسەرەتای شەری دژ بە داعش و دوای ھیرَش و ھەرەشەکانی داعش بۆ سەر خاکی کوردستان , بە شێوەیەکی خۆبە خشانە بەبێ دابران بە شەو رۆژ لە بەرەکانی شەرو تەواوی چەکە قورس و سووکەکانی ھێزی پێشمەرگەی چاککردۆتەوە , ھاوکات ماڵەکەی خۆشی تەرخانکردووە بۆ ئەم کارەی , لە پاڵ ئەم خزمەتە گەورەی کردوویەتی , لەم بەرنامەیە تەواوی خزمەتەکانی دەخەینە روو , ھاوکات پەردەی ونبوونی لەسەر لادەدەین و خەڵاتی تایبەتی کوردستان 24ی پێدەدرێت.