ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

فەرەنسا باڵیۆزخانەی لە کوەیت داخست

 

 

خاڵە سەرەکییەکان

فرانس پرێس: سەربازە فەرەنسییەکەی هەرێمی کوردستان بە درۆنی شاهید کوژراوە هەموو ببینە

لە هێرشێکی ئێران نزیکەی 60 موسڵمان لە ئیسرائیل بریندار بوون هەموو ببینە

لاریجانی: ترەمپ درک بە بەهێزی گەلی ئێران ناکات هەموو ببینە

سێنتكۆم كوژرانی چوار سەربازیی ئەمریكی لە عێراق راگەیاند هەموو ببینە

ئوسترالیا کارمەندە لاوەکییەکانی لە ئیسرائیل و ئیمارات و لوبنان دەکشێنێتەوە

زیاتر لە 20 نەخۆشخانە و ناوەندی تەندروستیی ئێران کراونەتە ئامانج

ترەمپ: دەسەڵاتی ئێرانمان بە تەواوی تێکشکاندووە و هێزی سەربازییان نەماوە

ئێران: ئەمریکا بەرپرسیارە لە تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە هەموو ببینە

گوتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا: نەوت و گازی ناوچەکە لە ئاگر هەڵدەکێشین هەموو ببینە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ هاووڵاتیان: ڤیدیۆی کەوتنی درۆنەکان بڵاو نەکەنەوە هەموو ببینە

وەزارەتی بەرگریی عێراق: بە چوار درۆن هێرشکرایە سەر هێزەکانمان لە مەخموور هەموو ببینە

بەرگریی ئاسمانی ئیمارات: 36 مووشەک و درۆنی ئێرانمان خستووەتەخوارەوە

سوپای پاسداران: دوژمنان لەتوپەت دەکەین

وەزیری بەرگریی بەریتانیا: پوتن دەستی لە پشتی هێرشە درۆنییەکانی ئێرانە هەموو ببینە

کۆمپانیای تۆتاڵ ئێنێرجی بەرهەمهێنانی نەوتی لە قەتەر، عێراق و ئیمارات راگرت

بە درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە

هێرشێک لە ئاسمانی هەولێر پوچەڵکرایەوە

سوپای پاسداران: گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنتەوە هەموو ببینە

ئێران 42ـەمین شەپۆلی هێرشەکانی دەستپێکرد هەموو ببینە

مجتەبا خامنەیی: بەرەیەکی دیکەی جەنگ دەکەینەوە هەموو ببینە

لاریجانی: بە نیو کاتژمێر ناوچەکە تاریک دەکەین هەموو ببینە

وێنەی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی ئەتۆمی ئێران لە پارچین بڵاوکرایەوە هەموو ببینە

چین: دەبێت هێرشی سەر کەشتییەکانی گەرووی هورمز رابگیرێن هەموو ببینە

دوو درۆنی دیکە لە ئاسمانی هەولێر خرانە خوارەوە هەموو ببینە

کونسوڵی ئێران لە هەولێر: خیانەتی نێودەوڵەتیمان لێ کراوە هەموو ببینە

عەسایب ئەهلی حەق: هەوڵێک هەیە بۆ راکێشانی عێراق بۆ ناو جەنگێکی نوێ

تەندروستیی ئیسرائیل: لە سەرەتای جەنگەوە 2745 کەس بەهۆی هێرشەکان برینداربوون

ئەعرەجی: هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

ترەمپ: پلانی ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەنێوبردنی ئیسرائیل شکستی هێنا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا رایدەگەیەنێت، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پلانی داگیرکردنی تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەبووە، بەڵام ئێستا ئەو پلانە هاوشێوەی خودی ئێران شکستی هێنا و لەنێو چووە.

 

دەنگی تەقینەوەیەک لە ناوچەی کەڕادەی بەغدا بیسترا

پەیامنێری کوردستان24، گوتی: بارەگای ئەنساروئەوفیای حەشدی شەعبی لە بەغدا بۆردوومان کرا.

هاوکات ئاماژەی بەوە دا، سەرکردەیەکی رێکخراوی بەدر لە بەغدا کرایە ئامانج.

باسی لەوەش کرد، دەنگی تەقینەوەیەک لە ناوچەی کەڕادەی بەغدا بیسترا و ئێستاش زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەی سەوز لێ دەدرێت.

 

فڕۆکەخانەی بەغدا بۆردومان کرا

فڕۆکەخانەی بەغدا بۆردومان کرا.

بە دوو مووشەک بارەگای سەیدوشوهەدا لە بەرتللە بۆردومان کرا

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: بە دوو مووشەک بارەگای سەیدوشوهەدا لە بەرتللە بۆردومان کرا.

 

دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە هەولێر بیستران

دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز، لە ئاسمانی هەولێر بیستران.

دوو درۆن لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێنران

دوو درۆن لە ئاسمانی هەولێر، لە لایەن سیستەمی بەرگریی هاوپەیمانانەوە تێکشکێنران.

 

بارەگایەکی حەشدی شەعبی لەسەر سنووری عێراق-سووریا بۆردومان کرا

بارەگایەکی حەشدی شەعبی لەسەر سنووری عێراق-سووریا بۆردومان کرا.

ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، تاران لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "بەڵینی راستگۆیی 4"، شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.

ئیسرائیل شەپۆلێکی هێرشی بەرفراوانمان بۆ سەر ژێرخانی ئێران دەست پێکرد

سوپای ئیسرائیل کەمێک لەمەوبەر رایگەیاند، کە دەستی کردووە بە ئەنجامدانی شەپۆلێکی گەورە و بەرفراوانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ژێرخانە سەربازی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرانسەری شاری تاران.

ئاماژەشی بەوە کردووە، ئەم هێرشانە وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشە مووشەکییانەی کە تاران لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆ 4" ئاراستەی ئیسرائیلی کردبوون.

 

حەماس: ئێران لەژێر سەرکردایەتیی موجتەبا خامنەیی لەسەر ڕێبازی باوکی بەردەوام دەبێت

بزووتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێکی نوێدا پشتیوانیی خۆی بۆ سەرکردایەتییە نوێیەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەربڕی و رایگەیاند، کە ئێران لەژێر سەرکردایەتیی موجتەبا خامنەییدا، بەردەوام دەبێت لەسەر هەمان ئەو رێباز و سیاسەتەی کە عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی وڵاتەکە دایڕشتبوو.