پەیامنێری کوردستان24: هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراق وەستاوە
ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی ئاداری 2026، دیلان بارزان پەیامنێری کوردستان24، رایگەیاند، سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای سۆمۆ پشتڕاستی کردەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش ئەمڕۆ وەستاوە.
هاوکات دەڵێت: راگیرانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کۆمپانیاکانی هەناردەی نەوت، بەهۆی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییانە، بۆ سەلامەتی گیانیان کارکردنیان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان راگرتووە، چونکە لە سێ رۆژی رابردوو گرووپەکانی سەربە مقاومەی ئیسلامی بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، بەڵام هەموویان لە رێگەی سیستەمی دژە مووشەکییەوە تێکشکێنراون.
گوتیشی: وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم پەیوەندی بە گەرووی هورمز نییە و پلانی جێگرەوەی عێراق بۆ هەناردەی نەوت بێ ئەنجام بووە.