دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە شیراز بیسترا
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە شیراز بیسترا
هەروەها ئاماژەشیان داوە، خورم ئاباد و بنکەی سوپای پاسداران لە نەغەدە بۆردوومان کراوە
ئەمریکا و ئێران هێرشیان کردەوە سەر یەکتر
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە شیراز بیسترا
هەروەها ئاماژەشیان داوە، خورم ئاباد و بنکەی سوپای پاسداران لە نەغەدە بۆردوومان کراوە
سێنتکۆم: هێرشی بەرفراوانمان بۆ سەر پێگە و بنکەکانی سوپای پاسداران دەستپێکرد هەموو ببینە
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو رووداوەوە هیندستان جێگری سەرۆکی نێردەی دیپلۆماسیی ئەمریکای لە نیودێلهی بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی توندی وڵاتەکەی پێ رابگەیەنێت. دوو سەرچاوەی ئاگاداری هیندستان ئاماژەیان بەوە کردووە، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان بە لایەنی ئەمریکی راگەیاندووە، کە بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان و خستنە مەترسیی ژیانی خەڵکی سڤیل دەکەن.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ بەرپرسانی باڵای ئێران پەیوەندییان پێوە کردووە و داوایان کردووە بۆردومانەکانی سەر وڵاتەکەیان رابگرێت. ترەمپ جەختی کردەوە، هێرشەکان بەم زووانە کۆتاییان دێت.
لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی "فۆکس نیوز"، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی حوزەیرانی 2026، ئاشکرای کرد، ئەمشەو ئەمریکا بە 49 مووشەکی جۆری تۆماهۆک هێرشی کردووەتە سەر ئێران.
سوپای ئەمریکا کۆتاییهاتنی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئێران راگەیاند. فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئاشکرای کرد، لەم هێرشانەدا سیستەمەکانی چاودێری سەربازی، پەیوەندییەکان و بنکەکانی بەرگریی ئاسمانی کراونەتە ئامانج.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11حوزەیرانی 2026، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا، چەند بنکەیەکی سەربازییان لە کوەیت و بەحرەین کردووەتە ئامانج.
سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی حوزەیرانی 2026، رایگەیاند؛ وەک وەڵامێک بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، چەند مووشەکێکی بالیستییان ئاراستەی ناوەندێکی فەرماندەیی ئەمریکا لە وڵاتی ئوردن کردووە.
22 وڵاتی جیهان، کە ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپایان تێدایە، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە ئێران کرد، کۆتایی بە هێرشکردنە سەر کەسایەتییەکان لە نێو خاکی وڵاتەکانیاندا بهێنێت.
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، دوابەدوای دووبارە پێشێلکردنەوەی ئاگربەست لەلایەن ئەمریکاوە، گەرووی هورمز تا کاتێکی نادیار بە داخراوی دەمێنێتەوە.
هۆشداریشیداوە، نابێت هیچ کەشتییەک لە کەنداو و دەریای عومان جووڵە بکات و لەنگەر بگرێت؛ هاوکات جەخت دەکاتەوە، هەر کەشتییەک لە گەرووی هورمز نزیک بێتەوە بە هاوکاریی دوژمن دادەنرێت.
سەرچاوەیەکی هەواڵگریی ئێران راگەیاندووە، بە وردی چاودێری هەموو جموجوڵەکانی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەین، جا لە ئاسمان یان لە زەوی بێت.
پێنجشەممە 11ـی حوزیرانی 2026، ئاژانسی فارس، کە نزیکە لە سوپای پاسداران، لە زاری سەرچاوەیەکی هەواڵگرییەوە بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت: لەگەڵ ئەوەی چاودێریی وردی جووڵەی سوپای ئەمریکا دەکەین، هەر وەک پێشتر هۆشداریماندابوو، لەوەی هەر جۆرە کردەیەکی سەربازی دژ بە ئێران لە هەر وڵاتێکەوە بکرێت، چ لە خاکی وڵاتەکەوە بێت یان ئاسمانەکەی، ئەوا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مافی رەوای خۆی دەزانێت، هێرش بکاتە سەر ئەو وڵاتەی هێرشی لێوەکراوە.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بانگەشەکانی ئێران لە بارەی هێرشکردنە سەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە گەرووی هورمز رەتیدەکاتەوە و رایگەیاندووە، دەنگۆکان دوورن لە راستی و هیچ کەشتییەکی ئەمریکی نەپێکراوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت " راستەوخۆ گفتوگۆم لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کردووە و بەمنزیکانە هێرشەکان رادەگیرێن".