دەنگی تەقینەوەی بەهێز بەیرووت دەهەژێنێت
کەمێک لەمەوبەر هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشی چڕی بۆ سەر لوبنان و بە دیاریکراویش بۆ سەر بەیرووت دەستپێکرد و سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، دەنگی تەقینەوەی بەهێز دەبیسرێت.
ئاژانسی فرانس پرێسی فەرەنسی بڵاویکردووەوە، سوپای ئیسرائیل لە بەیرووت و ناوچەکانی دیکە لوبنان هێرشێکی چڕی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حزبوڵڵا دەسپێکردووە و بەهۆی کاریگەریی هێرشەکانەوە دەنگی تەقینەوە بەهێزی لە هەموو شوێنێکی بەیرووت دەبیسرێت.