سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ پارێزگاری بەسرە کۆبووەوە
مەسرور بارزانی و ئەسعەد عیدانی، جەختیان لە گرنگی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان پارێزگای بەسرە و پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە
مەسرور بارزانی و ئەسعەد عیدانی، جەختیان لە گرنگی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان پارێزگای بەسرە و پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کردەوە.
مەسرور بارزانی: هەوڵ دەدەین هەموومان بەیەکەوە عێراق بەرەو ئاسۆیەکی رووناک ببەین هەموو ببینە
هۆزە عەرەبەکانی عێراق بڕنۆیەکی تەمەن 115 ساڵیان پێشکەشی مەسرور بارزانی کرد هەموو ببینە
ئەیاد عەللاوی ستایشی پێگەی مێژوویی سەرۆک بارزانی وەک ڕێبەرێکی نیشتمانیی مەزن لە مێژووی ناوچەکەدا کرد هەموو ببینە
مەسرور بارزانی: ئەمریکا خۆی دەزانێت چەکی بە کێ داوە، حکوومەت ئاگادارنین هەموو ببینە
مەسرور بارزانی: پرسی مووچە چارەسەر دەبێت هەموو ببینە
مەسرور بارزانی: بۆ چارەسەری کێشەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لە بەغدام
کوردستان24 ناوەڕۆکی سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات هەموو ببینە
ستراتیژیەتی کابینەی نۆیەم لە چەسپاندنی مافە دەستوورییەکان هەموو ببینە
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە بەغدایە هەموو ببینە
یەکشەممە، 24ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, لە چوارچێوەی زنجیرە کۆبوونەوە و دیدارە دیپلۆماسییەکانیدا لە پایتەختی فیدراڵی، لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: کۆتاییمان بە سەردانەکە هێنا شوکر بۆ خوا دیدار و کۆبوونەوەی زۆر باشمان هەبوو لەگەڵ زۆرینەی بەرپرسان، لەسەر کۆی پرسە گرنگەکان قسەی پێویستیمان کردووە، داکۆکیمان لەسەر هەموو مافەکانی خەڵکی کوردستان کردووە.
لە پەراوێزی سەردانە چڕە سیاسییەکەیدا بۆ بەغدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دیارییەکی دەگمەن و مێژوویی لە لایەن سەرۆک هۆزەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە پێشکەش کرا، کە گوزارشت بوو لە رێز و پێگەی مێژوویی بنەماڵەی بارزانی لای پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم، هاوڕابوون لە سەر پێویستیی پەرەپێدان و بەهێزکردنی هاریکاری، پەیوەندیی و کاری هاوبەش لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پيکهاتەکان.
کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی دەستیپێکرد.
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هیوای خواست ئەم سەردانەی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا، ببێتە خاڵی وەرچەرخان بۆ چارەکردنی یەکجاریی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و بەهێزکردنی لێکتێگەیشتنەکان لە قۆناغی پێکهێنانی حکوومەتی نوێدا.
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێویستە عێراق هەنگاوەکانی لەگەڵ رێککەوتنی نوێی نێوان تاران و واشنتن هاوئاهەنگ بکات، هاوکات جەختی لە مافی گەلی کوردستان کردەوە لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا پێشوازیی لە ژمارەیەک لە سەرۆک هۆزەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کرد و. لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر درێژەدان بەو دۆستایەتییە کرایەوە کە لە سەردەمی مەلا مستەفا بارزانییەوە بونیات نراوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، وردەکاریی دیدارێکی گرنگی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک هۆز و تیرەکانی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەخاتەڕوو، جەختیش دەکاتەوە شێخە عەرەبەکان بڕنۆیان وەک هێمای بەرگری کورد پێشکەشی سەرۆکوەزیران کردووە.
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژمارەیەک لە سەرۆک هۆز و تیرەکانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کرد و یەکێک لە سەرۆک هۆزەکان وەک دەربڕینی رێز و وەفا، چەکێکی "بڕنۆ"ی پێشکەش بە مەسرور بارزانی کرد و جەختی کردەوە کە سەرۆکوەزیران لە ناوچەکانی ئەوان وەک "خاوەن ماڵ" تەماشا دەکرێت و هەوڵەکانی بۆ نزیکبوونەوەی پێکهاتەکان جێگەی بایەخن.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق، سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بە "زۆر ئەرێنی" وەسف دەکات و رایدەگەیەنێت کە ئەم هەنگاوە دەسپێکی قۆناغێکی نوێیە بۆ چارەسەرکردنی پرسە ئابووری و سیاسییەکان.