فاڵچی و بەناو شێخەکانی هەرێمی کوردستان گیرفانی خەڵک دەڕوتێنەوە

دەروون و دیاردە

ژمارەی گەرم دەخرێتە کار بۆ رووبەرووبوونەوە و بە سزاگەیاندنی ئەو فاڵچی و بە ناو شێخ و مەلایانەی کە ماددی و مەعنەوی کەوتوونەتە رووتاندنەوەی گیرفانی بەشێک لە ھاووڵاتیان.

دەروون گێژەن، لە نێو بەرنامەکەدا پەیوەندی بە بەناو شێخێکەوە دەکات و پێی دەڵێت: کچێکم خۆشدەوێت و ئەو پێم رازی نابێت، ئەو بەناو شێخە، دەڵێت 250 هەزارم بدێ و بە 40 رۆژ وایلێدەکەم بۆت شێت ببێت.

بەمیوانداری:

لیوای مافپەروەر عەبدولخاڵق تەڵعەت – بەڕیوەبەری پۆلیسی هەولێر

ناسک سەعید – چالاکی بواری ئافرەتان

ئیبراهیم بەرزنجی – بەرپرسی ئیرشادی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد – بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی